قازانجە ئابوورییەکانی گەشتوگوزار

لە داھاتی گشتی زۆرێک لەوڵاتانی دنیا زۆرێک لە ئابووری ناسان لەو باوەڕەدان کە بە پلەی دووەم دێت لە دوای نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکی داھاتی گشتی وڵات بەھۆی گەشتکردنی گەشتیار بۆ ئەو وڵاتانە کە زۆرترین شوێنی گەشتیارییان ھەیە و نەوتیان کەمە.

ئەتوانم بڵێم ئەم قسەیە زۆر تەواوە و، ئەگەر ئێستا لەو ئاستەدا نەبێت ئەوا لە داھاتوودا بێگومان دەگاتە ئەو ئاستە بەھۆی دابەزینی ڕێژەی نەوت لە زەوی و جیهان و، بەھۆی زۆری ژمارەی گەشتیار بۆ وڵاتان بۆیە زۆر وڵات گرنگی و بایەخی باش دەدەن بە کەرتی گەشتووگوزار و خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانەی کە لە بارن بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافی و دروستکردنی ناوچەی گەشتیاریە دەستکردەکان، ھەندێک وڵات سوودیان لە شوێنەوارە مێژووییەکان وەرگرتووە بۆ فراوانکردنی کەرتی گەشتوگوزار لە وڵاتانی دیکەوە خەڵکی گەشت دەکەن بە مەبەستی بینینی ئەو شوێنە سەرنج ڕاکێشانە و ناوچە گەشتوگوزاریەکان. ھەربۆیە ساڵانە لە جیهان ڕۆژی ٢٧/٩ ” ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزارە، رۆژی‌ جیهانیی‌ گەشتوگوزار لەلایەن رێکخراوی‌ گەشتوگوزاری‌ جیهانی، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی‌ ١٩٧٠ بە فەرمی‌ ناسێنرا، لە ھەرێمی کوردستانیش ئەو یادە دەکرێتەوە چونکە کوردستانیش خالقی کردگار بێبەشی نەکردووە لە جوانی و ئەو بەرەکەتە، وڵاتێکە دەیان شوێنی گەشتیاری جوان و ناوچەی گەشتوگوزاری سروشتی زۆرەوە سەدان شوێنەواری دێرینی مێژووییی لێ ھەیە لە چەند ساڵێکی کەم ئەو کەرتە گرنگی پێدەدرێت، وەک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت ساڵ بەساڵ ژمارەی گەشتیار ڕوو لە زیادبوونە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەویش بەھۆی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانەوە وای کردوە کە گەشتیاری وڵاتانی دراوسێ ڕوو لە کوردستان بکەن” داھاتی رێژەی گەشتیاران بۆ ھەرێمی‌ کوردستان زیادی کردووە ھۆکاری ئەو زیاد بوونەش ئەگەڕێتەوە بۆ کرانەوەی سنورە نێودەوڵەتیەکان وە کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە ھەرێم وە خاڵێکی دیکە بەرقەراری ئاسایش لە کوردستان کە تاڕادەیەکی زۆر ژیانی گەشتیاران لە کوردستان پارێزراوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار رۆژانە زیاتر لە حەوت هەزار گەشتیار، دەگەنە هەرێمی کوردستان، نزیکەی چوار هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە بەفرینەکان دەکەن لە زستاندا، لەو گوند و کۆمەڵگە گەشتیاریانە دەمێننەوە کە بەفریان لێیە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، هەر گەشتیارێک کە دەچێتە دەڤەری سۆران نزیکەی سەد دۆلار خەرج دەکات.
ئامانجی سەرەكی گەشتوگوزار بریتیە لەوەی داهاتی نیشتمانی لەرێگەی كەرتی گەشتوگوزارەوە زیاتر بكرێت ‌و كەرتی گەشتوگوزار دەبێتە هۆی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری ‌و جوانكردنی روخساری ئەو وڵاتە بە رووی هاووڵاتیان ‌و ئەو گەشتیارانە و میوانانەی سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن.
لەبەر رێژەی زۆری گەشتیاران، وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە دەبێت سوود لەو جوڵە گەشتیاریە وەربگرن ‌و داهاتێك بەدەست بهێنن، بۆیە ئێستا گەشتوگوزار وەك زانستێك سەیر دەكرێت ‌و تەنانەت چووەتە قۆناغی ئەوەی كە پێی بگوترێت پیشەسازی گەشتوگوزار بەو مانایەی كە پیشەسازیە وەكو گشت پیشەسازیەكانی تر بەرهەمێكی خاوە ئەگەر كاری تێدابكرێت بەرهەمێكی رێكوپێكی لێ دەردەچێت‌ و قازانجێكی باشی لێ دەكەین ‌و ئێستا گەشتوگوزاریش بە هەبوونی سروشتێكی جوان‌ و بوونی بنەمایەكانی گەشتوگوزاری لە سروشت‌ و بەرهەمە مرۆییەكان هەموو ئەمانە كە كاریان لەسەر دەكرێت‌ و كە خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەكرابێت‌ و ئامادە نەكرابێت بۆ گەشتیاران دەكرێت لە رێگای ئەو زانستەوە ئامادەسازی بۆ بكەین‌ و گەشتیاری پێ رابكێشرێت‌، دواجار ئەو گەشتیارەی كە دێت لە جیاتی ئەوەی ماوەیەكی كورت بمێنێتەوە ئەگەر زانیی شوێنەكە خۆشە و خزمەتگوزاری باش هەیە بڕیار دەدات زیاتر بمێنێتەوە، كەواتە دەتوانین لە رێگەی ئەم گەشتیاریەوە زۆرترین خەرجی بە گەشتیار بكەین‌ و داهات بۆ وڵاتەكەش كۆ بكەینەوە.

ھەواڵی زیاتر