ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 10ـی 2022 بڕیاری دا بە یارمەتیدانی عێراق بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار.
ئێلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەمبارەیەوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی یارمەتییەکی 2 ملیۆن دۆلاری لەلایەن ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.
ڕاشیگەیاند، ئەم بڕە پارەیە بۆ بازرگانی و کشتوکاڵی بچووک و مامناوەند بۆ پشتگیریکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ عێراقییەکان.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە 8 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ دابینکردنی پێداویستییە گرینگەکانی خۆراکی ئاوارەکانی عێراق و پەنابەرانی سووری لە کەمپەکاندا پێشکەش دەکرێت.