نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

نرخی زێڕ بۆ شەشەم رۆژی مامەڵەکردن لەسەر یەک بۆ کەمترین ئاستی زیاتر لە سێ هەفتەی رابردووی دابەزی.

بەرزکردنەوەی نرخی سوو لە لایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و رووبەڕووبوونەوەی بەرزی رێژەی هەڵاوسان و توندکردنی سیاسەتی نەختینەیی گوشاری بۆ بازاڕی زێڕ دروستکردووە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی ئۆنسێک زێڕ بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 1746 دۆلار دابەزی و، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی نرخی ئۆنسێکی بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 1758.80 دۆلار دابەزی.

شارەزایانی ئابووری لە راپرسییەکدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز پێیان وایە، یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا نرخی سوو بە بڕی 50 خاڵی سەرەکی لە مانگی ئەیلوولدا بەرزدەکاتەوە، بە تایبەت کە ئێستا رێژەی هەڵاوسان بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە و هۆشداری لە داکەوتنی ئابووری دەدرێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 415000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 370000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 310000 دیناری عێراقی

ھەواڵی زیاتر