لە سنوری دەهۆک بەرهەمی ئەم سالی پەتاتە دەگاتە ١٢٠ هەزار تەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک رایگەیاند ، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک 27 هەزار دۆنم زەوی کراوەتە پەتاتە و بەرهەمیشی 120هەزار تەن بووە و نرخەکەشی زۆر باشە و بەرهەمەکە ساخ دەبێتەوە و بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراقیش دەڕوات.

ئەحمەد جەمیل ، بەرێوبەری کشتوکاڵی دهۆک ئەوەشی ووت: ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای دهۆک 27هەزار دۆنم زەوی کراوەتە پەتاتە کە بەرهەمیشی باش بووە کە دەگاتە 120هەزار تەن و نرخەکەشی زۆر باشە کە 450تا550هەزار دینار دەست پێدەکات.

ئەحمەد جەمیل گوتیشی، جگە لەوەش بەهەزار هەلیکاری بۆ خەڵک رەخساندووە و بەرهەمەکە زۆر باش لەناوخۆ ساخ دەبێتەوە و بۆ خواروناوەڕاستی عێراقیش دەڕوات، بەڵام هێشتا بۆ دەرەوە ناروات، چونکە لەناوخۆی هەرێم و عێراق ساخ دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر