پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاردی بایه‌عی دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌شه‌ ئاردی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌سه‌ر بریكاره‌كانی ئارد له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و قه‌زا و ناحییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا هەژماکردنی کارگەکانی ئاردی (چه‌مچه‌ماڵ، ساکار، بێتواتە، فاتەکە، دارفین، کوردستان، ئازا، ئه‌ڕبیل 2، توانا و کۆیە) تەواو کراوە.

ڕاشیگه‌یاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر و کۆیە بەسەر بریکارەکانی ئارد لە پارێزگای هەولێر و قەزا و ناحییەکان دابەش دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م ئارده‌ بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵه‌.