شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەمە 9ـی حوزەیرانی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 123 دۆلاری تێپەڕاند.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 123.3 دۆلار و ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سه‌رۆكی كۆمپانیای “ترافیگۆرا”، یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بازرگانی كاڵاكان له‌ جیهان زه‌نگی مه‌ترسییه‌كانی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان لێدا و گوتی: ئاماژه‌كانی نرخی نه‌وت هۆشداری روودانی هه‌ڵچوونێكی ئابووری جیهانی ده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردوو جیمی دیمۆنت، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای “JPMorgan Chase & Co” هۆشداری له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌رده‌لوولێكی ئابووریی له‌ جیهان دا و گوتی: “لێكه‌وته‌ی خراپی جه‌نگه‌كان نامه‌به‌ستدارن و ئه‌مه‌ش له‌ بازاڕی كاڵا جیهانییه‌كان روو ده‌دات، له‌وانه‌ش گه‌نم، نه‌وت و غاز”.