بانکی ناوەندی زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری دەخاتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری بە هەمان نرخی پێشووی فرۆش، واتە هەر دۆلارێکی بە 1460 دیناری عێراق خستە بازاڕەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق 20/2/2022، لەبارەی ئاڵوگۆڕی دراو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە “هیچ نیازێکی بۆ دەستکاری کردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نییە، بە تایبەت دوای ئەو ئەنجامە ئەرێنییەی لە ماوەی رابردوو لە رێگەیەوە بەدەستیان هێناوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە “لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران، تاوتوێی باشکردنی دۆخی ئابووری و گوزەرانی هاووڵاتییان  و چینی هەژاران کراوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە دوای تویتێکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و کۆبوونەوەی پەرلەمان بێ ئامادەبوونی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی ناسەقامگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دروستبوو. بەو هۆیەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ھەواڵی زیاتر