پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی هەموو ئەو دامەزراوانە دابەش دەکات، کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردستان24ی راگەیاند: “تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم ئەو دامەزراوانە دابەش دەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە”.

بەگوێرەی سەرچاوەکە خشتەی دابەشکردنی مووچە بەمشێوەیە دەبێت:.

سبەی سێشەممە 22/2/2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بۆ مانگ  2022/1 دابەش دەکرێت .

رۆژی چوارشەممە 23/2/2022 مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی 2022/1 دابەش دەکرێت .

رۆژی پێنجشەممە 24/2/2022 مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران بۆ مانگی 2022/1 دابەش دەکرێت