١٣ملیار دینار بۆ دروستکردنی بەنداوەکانی هەرێم تەرخان کرا

پرۆژە زەبەلاحەکەی چین کە سووڕانەوەی زەوینی ھێواش کردەوە

نایابترین و گەورەترین پرۆژەی ئەندازیاری جیھان، بەنداوای ھایدرۆلیکی یانگتزی کە بە (بەنداوی سێ رێڕەوەکە) ناسراوە لەسەر رووبار یانگتزی دروستکراوە.

رووباری یانگتزی دەکەوێتە چین، درێژترین رووباری ئاسیا و سێیەم درێژترین رووباری جیھانە دوای نیل و ئەمازۆن. بەنداوە زەبەلاحەکەی یانگتزی درێژەکەی ٢.٣ کیلۆمەترە و بەرزییەکەی ١٨٣ مەترە، حەڤدە ساڵی پێ چوو تاکو تەواو بوو، پێشی دەڵێن شوورەی چینی مەزن. بری ٨٠ ملیار دۆلاری تێچووە کە دەکاتە پاری ٥٣ بورجی خەلیفە، گەورەترین پرۆژەی بەرھەمهێنانی کارەبایە لە جیھان کە پێنج ھێندەی گەورەترین بەنداوی ئەمریکایە،٢٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمدێنێت کە دەکاتە بەرامبەر ٢٢ مەحەتەی تاقەی ئەتۆمی.

لە هه‌رێمی کوردستان ھەشت بەنداو ھەن کە جێبەجێکراون و توانای گلدانەوەی ئاویان ھەیە:
بەنداوی دووکان، ئاوی بەنداوی دووکان گەورەترین بەنداوی باشووری کوردستانە و توانای گلدانەوەی 6ملیارو800ملیۆن مەتری سێجایە ئاوی هەیە، ئەم بەنداوە لە سەر زێی بچووک دروستکراوە. لە ناوچەی زاب لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەڕژێتە نێو رووباری دیجلەوە.
بەنداوی دەربەندیخان، بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی 3 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئەم بەنداوە لەسەر رووباری سیروان دروستکراوە و دواتر بە ناوچەکانی گەرمیان دەچێتە خوارەوەو لە ناحیەی سەعدیە لە پارێزگای دیالە بەنداوی حەمرینی لەسەر دروست کراوە.
بەنداوی هەڕاوە، ئەو بەنداوە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە و یەکێکە لەو بەنداوانەی کە بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکراوە، هەروەها توانای گلدانەوەی زیاتر لە ١٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
هاوکات بەنداوی ئاوەسپی لە تەواوبووندایە کە گلدانەوەی 21ملیۆن و600هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە. جگە لەمانەش سورقاوشان و دیوانە لە سنووری ئەو پارێزگایە دروستدەکرێن.
باوەشاسوار، ئەو بەنداوە دەکەوێتە قەزای کفرییەوە و چەند کیلۆمەترێک لە ناوەندی شارەکەوە دوورە.
بەنداوی حەسەنکەنووش، دەکەوێتە سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە.
بەنداوەکانی خۆرنەوازان و قادرکەرەم لە گەرمیان. بەنداوی قادرکەرەمە بەنداوێکی گەورەیە و توانای گلدانەوەی یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە بەنداوی شیوەسوور یەکێکی دیکەیە لە بەنداوەکان.
بەنداوی حەمامۆک دەکەوێتە قەزای کۆیەی سەر پارێزگای هەولێر. بەڵام بە هۆی بچووکی ئەم بەنداوەوە لە سنووری کۆیە هەوڵی دروستکردنی بەنداوەکانی بانووی تاڵەبان و دێگەڵە دەدرێت. جگە لە بەنداوەکانی ئاقۆیان و جەلی و رەزگەدوین، ئەوانیش نوێن و دروستدەکرێن، بە تەواوبوونی ئەم بەنداوانە لە سنووری پارێزگای هەولێر ساڵانە رێژەیەکی زۆر ئاو گل. دەدرێتەوە کە بۆ کشتوکاڵ سوودێکی زۆری دەبێت، هاوکات ناوچەکە لە وشکەساڵی دەپارێزێت.
بەنداوی دهۆک دەکەوێتە شاری دهۆکەوە و توانای گلدانەوە 52ملیۆن مەتر سێجایە ئاوی هەیە.
بەنداوی کەشکانیش دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆکەوە و لەرووی رووبەرەوە زۆر گەورە نییە، بۆیە ئێستا دوو بەنداوی دیکە لە سنووری پارێزگاکە لە جێبەجێکردندان کە بەنداوەکانی خەنەس و بێدوهین.
شایەنی باسە بڕی 13ملیارو40ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان خەرتان کرا بەشێوەی نەختینە و قۆناغ.
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاوی کردەوە، لەسەر داوایەکی ئەوان کە پێشتر ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە، ئەو بڕە پارەیە تەرخانکراوە ئەوەش بۆ تەواوکردنی چەند بەنداوێک لە هەرێم.
تەواوکردنی ئەم بەنداوانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی کە ئەمساڵ داویەتی لە زۆر ناوچەی هەرێم بووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر