هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی شەودا، لە هەندێک ناوچەی سنووری هەولێر مەودای بینین لە 6-8 کیلۆمەتر دەبێت ، رۆژی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر لووتکەی چیا بەرزەکان لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری بەفربارین هەیە.