وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: زۆربەی ئەو کەسانەی لە کۆمپانیا نەوتییەکان کار دەکەن خەڵکی هەرێمی کوردستانن

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، 14 کۆمپانیا لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و %81ی ھێزی كار لە كۆمپانیا نەوتییەكان كاردەكەن دەستی كاری ناوخۆییە.

لە وەڵامی چەند پرسیارێکی هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، زیاتر لە 14 كۆمپانیا لە كەرتی نەوت و گاز لە ھەرێمی كوردستان كاردەكەن و زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان لەو كۆمپانیایانە كار دەكەن.
لە نووسراوەکەی روونکراوەتەوە، 6 هەزار و 196 کەس لە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لەو ژمارەیە 5 هەزار و 44 کەسیان خەڵكی ھەرێمی كوردستانن كە دەكاتە زیاتر لە %81.
لە بەشێکی دیکەی وەڵامی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ ئەو پەرلەمانتارە ئەوەخراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی رێنمایەكان دەبێت كۆمپانیاكان مەشق و راھێنان بكەن، بۆ پێگەیاندنی كادری ناوخۆی و دەستی كاری ناوخۆی زیادبكەن.

ھەواڵی زیاتر