بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.