رۆژنامەی ھەولێر

رۆمـــانێكـــی كـــــوردی بە زمانی ئەڵمانی بڵاو دەكرێتەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

ناوەندە ئینگلیزییەکەی cultureproject بڵاوی كردەوە كە رۆمانەكەی ئیسماعیل حەمەلاو وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی؛ ناوەندەكە پیرۆزباییی لە رۆماننووس ئیسماعیل حەمەلاو كردووە بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەكەی بە زمانی ئەڵمانی. وەك نووسەر و ڕۆماننووس و شاعیرێكی بەرچاوی كورد كە لە مێژە بە قووڵی و ڕەسەنایەتییەوە بەشداری لە ئەدەبیاتی هاوچەرخی كوردیدا كردووە.

ناوەندەكەی ڕایگەیاندووە كە ڕۆمانە نوێیەكەی كە بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاو كراوەتەوە، ناوی گۆشەگیرییە کە یەكەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ بە زمانی كوردی (سۆرانی) لە باشووری كوردستان چاپ و بڵاو كرایەوە”. گۆشەگیری” ڕۆمانێكی ئاڵۆز و فرەچینە لە نووسینی ئیسماعیل حەمەلاو كە ڕێڕەوی ژیانی كارەكتەرە جۆراوجۆرەكان لە جیهانێكی پڕ لە شكان و نامۆیی و كۆتاییەكانی مرۆڤدا پەیڕەو دەكات. نووسەر پانۆرامایەكی تاریكی بوونی مرۆڤ دەكێشێت، كە لە ناوچەی گڵۆپی سوورەوە لە ئەڵمانیاوە تا سەردەمی دوای سۆڤیەت تا میسری دوای شۆڕش دەگرێتەوە.
ڕۆمانەكەی چیرۆكی كارمەندێكی كۆمەڵایەتی كورد لە ئەڵمانیا دەگێڕێتەوە و ژیانی كۆچبەرانی ئەڵمان و ڕووس و ئۆكراینی لە ڕوانگەی ڕەسەنی خۆیانەوە ڕووناك دەكاتەوە.
بە پێچەوانەی زۆرێك لە بەرهەمەكانی ئەدەبیاتی كۆچبەری، (گۆشەگیری) دەستبەرداری دیدگای دەرەوەی دوور دەبێتەوە و لەبری ئەوە ڕێگە بە كۆچبەران دەدات بۆ خۆیان قسە بكەن. لە نووسینی چڕ و بەهێزدا، چارەنووسەكانیان لەگەڵ ئەو تەنیاییەدا تێكەڵ دەبن كە كۆمەڵگەی ئەڵمانیاش لە بوونی مۆدێرنەكەیدا لەقاڵب دەدات. لە ڕێگەی ئەم تێكەڵاوبوونەوە، وێنەیەكی قووڵی كۆمەڵگایەك لە قۆناغی گواستنەوەدا سەر هەڵدەدات – ڕۆمانێكی سازشنەكراو سەبارەت بە سەرەتای نوێ و شكست و ڕاستییە نائارامەكان.
لە كۆتاییدا ناوەندەكە دەڵێت حەمەلاو دەنگێكی ئەدەبییە كە تا ئێستا بە دەگمەن لە ئەدەبیاتی زمانی ئەڵمانیدا بیستراوە.