رۆژنامەی ھەولێر

خەرمانەی کتێبەکانی ئاری ئاغۆک

لەم ڕۆژانە نووسەر و ڕاگەیێنکار (ئاری ئاغۆک) لە دوو توێی کتێبێکی ٣٢٥ لاپەڕەییدا، تازەترین چاپکراوی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران بە ناونیشانی (خەرمانەی ٥٠ کتێب، لە خەونەکانی دایکمەوە تا ئاوابوونی باوکم).

ئەم کتێبە کۆکراوەی ناوەرۆک و خوێندنەوە و پێشەکی و ناساندنی ئەو (٥٠) کتێبەیە کە ئاری ئاغۆک لە ساڵانی ڕابردوو بەچاپی گەیاندوە، کتێبەکانی بریتین لە بواری (شیعر، ئەدەب، لێکۆڵینەوە، خوێندنەوەی شانۆیی، ئینسکلۆپیدیا، مێژوو، پەروەردە و، ژینگە).
دەربارەی ئامانجی ئەم کتێبە نووسەر پێی ڕاگەیاندین وەک خوێنەرێکی بەر لە ڕاپەرین و وەک نووسەرێکی دوای ڕاپەرین، یەکەم کتێبە شیعرم بە ناونیشانی (خەونەکانی من و دایکم)ـە، کە لە ساڵی ٢٠٠٢ چاپم کردووە، دوایین کتێبیش کە ژمارە پەنجایە چامەشیعری باوکم لەگەڵ دوا تیشکی مەغریب ئاوا بوو.
شیاوی باسە ئاری ئاغۆک وەک دەنگێکی شیعری نوێ و نووسەرێکی فرەلایەن لە ساڵی (١٩٩٦)ـەوە چەندین بابەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بابەتەکانی بڵاو کردۆتەوە؛ ساڵی ٢٠٠٢ یەکەم کتێبی بەچاپ گەیاندووە، تاکو ئێستا ٥٠ کتێبی بەچاپ گەیاندووە؛ لە ڕۆژنامەی هەولێریشدا هەفتانە وتاری ڕۆشنبیری و پەروەدەیی و ژینگەیی بڵاو دەکاتەوە.