مهسعود پهریشان
ئێستا پێشبڕكێی كوردبوونە
لە نێوانی ژن و مێردا
لە نێوانی پیرەژن و پیرەمێردا
لە نێوانی منداڵێكی شیرەخۆرە و
كچ و كوڕی وەكو شێردا
ئێستا پێشبڕكێی بەخشینە
لە نێوانی برسی و تێردا
ئێستا كاتی هەڵمەتبردنی خێرایە
لە نێو بوێر و نەوێردا
ئێستا ساتی سەلماندنی نەمرییە
لە نێوانی ترسنۆك و خەباتگێڕدا
ئێستا ئەو ساتەوەختەیە
هەموو دنیا سەری سوڕما
بەدیار گەلێكی چەوساوەی
یەك دەنگ و ڕەنگی دلێردا.

