رۆژنامەی ھەولێر

گۆڤاری “بیبلۆگرافیای بیست ژمارەی زمان و زار” چاپ و بڵاو کرایەوە

لە ئامادەکردنی سەرنووسەری گۆڤاری زمانناسی (زمان و زار)، فەرەیدوون سامان و و دیزایینکردنی سۆران تاودەر، بە تیراژی ٣٠٠ دانە، بە قەبارەی وەزیری ١٧/٢٤ کتێبی (بیبلۆگرافیای بیست ژمارەی گۆڤاری زمان و زار) چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە نێو کتێبخانەی کوردییەوە.
ئەم بەرهەمەش لە بڵاوکراوەکانی دامەزراوەی کەریم عەلەکەیە و بە پاڵپشتی دارایی خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە، بەڕێز دکتور (تەها ڕەسووڵ) لەچاپ دراوە.