رۆژنامەی ھەولێر

شۆڕشی کــــەزی

ئاری ئاغۆک

تاڵە پرچێک لە ڕۆژئاوا
تاڵێکی دیکە لە ڕۆژهەڵات
تاڵە پرچێک لە باکوور
تاڵێکی دیکەش لە باشوور
تاڵێک لە قژی دایکی شەهید و
یەکێکی دیکە هی ژنێکی بەجێماوی ئەنفال
تاڵێک لە پەرچەمی کچێکی هەڵەبجە
تاڵێک، دوان، سیان
بەیەک دەست هەمووان دەیهۆننەوە دەیکەن بەکەزی
کەزی پەتی سێدارەی دوژمن و
کەزی ترسی ئەوان
کەزیە تۆقینەرەکەی ژنانی
خاوەن یەک نیشتمان و یەک زوبان.