رۆژنامەی ھەولێر

ژن

ژن ئەی بوونەوەری جوانی
ئەی گەڵای سنەوبەری سەوز
ھەموو کاتێک گوێم لە تریفەی مانگەشەوی تۆیە
گوێم لە خورپە و ھاژەی ڕووباری
پڕ بە خوڕی دڵە پڕ لە ئازارەکەی تۆیە
بمبەخشە
تۆ درەختێکی باڵابەرزی
کاتێک دەدوێیت ؟
ھەر وشەیەکت گوڵێکە
ھەر پێکەنینێکت چڵێکە
ھەر پەنجەیەکت لقێکە
ناوقەدت سەفتەی کتێب و
گەڵای عەشقی چاوەکانت
پڕن لەخۆشەویستی و جوانی.