رۆژنامەی ھەولێر

لەتەنشت مردنم دامەنیشـە

فەیسەڵ کەورینی

 

دەڵێـــــــم بـڕۆم
‏دەسـتی شـەپـۆڵ لە ڕووبار بگرم و
‏پێـی بڵێــــــم
‏گـەر لـەم ســـــەفــەرەدا
‏نەگەڕامــەوە
‏کفنی ئێـوارەیـــەکی درەنــگانـەم
‏بـۆببـڕە
‏لـە تـەنشـــــــــــــت مـردنی مـن
‏دامـەنیـشـــە
‏خـۆت مـەکـە بــە هـاوڕێی
‏ئـەم وەغـەرەم
‏دەردەدڵی ســـوێت مـەخـە
‏پـێـک و
‏لـە هیوای بێدارێك بپرســــــە
‏بـۆچی
‏ئـەم شــــــاعیرە دڵشـــــکاوە
‏بـووخچەی
‏هـەنـاســـەیەکی ســــــــــــاردی
‏لە کـۆڵـە
‏بـەدووای خۆیدا ئـاو دەڕێژێ و
‏چاوی ماڵئاوای ماچ دەکات
‏نـازانـــم ئەم شاعیرە
‏لـە هەنـاوی چ بێسـتانێــك
‏لـە بـڕکی خـۆی بـوویتــــەوە
‏کێ دەینــــاسـێ
‏فرمێســـکی کام شـــیعری
‏چاو پـڕ لـە گـریـانی خـواردۆتــەوە

‏تـۆبڵێی لێوەکانی
‏لـە چ مـەڕاقێـــك گەســـــتبێ
‏ئـاخۆ
‏لـە چـاوی چ ژنــــە حـەیـرانێــــك
‏عـیشقێکی نـادیـارە