رۆژنامەی ھەولێر

کتێبێکی نوێی گــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەشەپێدەرانە

کتێبی سی تایبەتمەندییەکان (گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی، بنەماکانی حوکمڕانی)، نووسینی پڕۆفیسۆر دکتۆر مەحموود سەریعولقەڵەم، مامۆستای زانستە سیاسییەکان، وەرگێڕانی کاروان کەریمخان لە چاپخانەی ئەحمەدێ خانی لە شاری سۆران چاپ کرا.

ئەم کتێبە بابەتی زانستی مرۆیی، کۆمەڵایەتی، پەرەسەندنی فەرهەنگی، بەڕێوەبردن، حوکمڕانی تێدایە کە بۆ گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتن لە بنەماکانی حوکمڕانی گرینگن. کتێبەکە لە سێ بەش پێک هاتووە: گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و بنەماکانی حوکمڕانی و بۆ هەر بەشێک چەندین بابەتی سی خاڵی نووسراوە.
ئەم کتێبە وانەی چۆنیەتی ڕێکخستنی ژیانێکی مرۆیی و سازکردنی ژیارێکی نوێمان پێ دەڵێ. ئامۆژەکانی ناو کتێبەکە کەسایەتیی تاک بینا دەکاتەوە و وەک چرایەک ڕێڕەوی گەشەسەندنی کۆمەڵگەیە ڕووناک دەکاتەوە. هەروەها زەنگێکە بۆ هەشیارکردنەوەی بەڕێوەبەران و ئیلهامێکە بۆ حکومڕانی.
خوێنەری ئەم کتێبە ئەوانەن کە پەرەسەندنی خۆیان و کۆمەڵگە و حکوومەتیان بۆ گرینگە. هەروەها تەرازوویەکە بۆ خۆ هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی بیرکردنەوە. بەو ڕوانگەیە، ئەم کتێبە تەنیا بۆ خوێندنەوە نیە بەڵکوو جۆرێکە لە ژیانی نوێ.