گۆڤاری (ژوانی شیعر)، گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتە بەشیعرو شیعری کلاسیک و شیعری وەرگێڕدراو ودیدارو ڕەخنەو خوێندنەوەی کتێب، کە خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤارەکە (خالید کۆچەر) و بەڕێوەبەری نووسینی (حەمە ئەحمەد جاف )ە .
ئەو گۆڤارە لەلایەن بەڕێوەبەری هونەریی گۆڤار ( ڕانیار دڵشاد وەسانی ) بەجوانترین شێوە دیزاین کراوە و مامۆستا (فاتیح یاسین مودەڕیس) یش کاری ڕێنووس و هەڵەچنی بۆکردووە، بەرگی دواوەی گۆڤارەکە پورترێتی لەتیف هەڵمەتی گەورە شاعیری کوردە، کەلەلایەن هونەرمەند گرفتار کاکەیی کێشراوە
شایانی باسە، گۆڤارەکە بە ( کۆمەڵێک شاکارە شیعری شاعیرانی بەئەزموون و شیعری شاعیرانی کلاسییکنووس و چەند شیعرێکی وەرگێڕدراو و چەند بابەتێکی ڕەخنەو لێکۆڵینەوەو خوێندنەوەی کتێب) ڕازاوەتەوە .
ئەو ژمارەیەی بەردەستتان یەکەم ژمارەی نۆبەرەی گۆڤارەکەیە کە لە پاییزی ساڵی 2025 لەچاپخانەی هێڤی لە شاری هەولێر، لەسەر ئەرکی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر چاپکراوە.
خەرمان بەرەکەت .
لە کۆبونەوەیەکی تایبەتی هەردوو شاعیر(خالید کۆچەرو حەمە ئەحمەد جاف) کەدوو قەڵەمە شیعری نێوەڕاستی حەفتا و هەشتاکانن، لەپێناو پڕکردنەوەی فەراغی شیعر و نەبوونی گۆڤارێکی تایبەت بە شیعر، بڕیاری دەرچوواندنی گۆڤاری ( ژوانی شیعر) درا.
لەوکاتەوە گۆڤاری (ژوانی شیعر ) دەرگای بە ڕووی گەشی قەڵەمە جوانەکاندا واڵا کردەوە و سەرجەم قەڵەمە شیعرییەکانی لە خۆی کۆکردەوە .
هەر بۆیە لەو مینبەرەوە، گۆڤاری ژوانی شیعر .. داوا لە نووسەران و ڕۆشنبیران و شاعیرانی قەڵەم بەبڕشت وخاوێنەکان دەکات، لەڕێگای ( واتساپ تەلگرام و ماسنجەر) ی
سەرنووسەرو بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکە بە ناردنی بەرهەمە کانیان گۆڤارەکەیان دەوڵەمەندتر بکەن .

