رۆژنامەی ھەولێر

خـــەمــــەکــــانت

گۆران حوسێن

کە هاتی
سەراپای خەمەکانت
بە بەهار داپۆشیبوو
هەر خەمێکت
بە چەلە نزیک بەستبوو
ئەو خەمانەی لەگەڵ بوونتا
نەشوونمایان کردوە
لە تابلۆکەی بەرامبەرت مەڕوانە
کارەساتەکانت بیرە خاتەوە
هەر رەنگێکی تیشکە
دەچێتە دڵتەوە
جارێکی تر زامەکانت دەکولێتەوە
لەم وەرزی خەزانە
وەرە خەمەکانت
گەڵای دار ئاسا هەڵوەرێنە
لەولاتر بڕوانە
ببینە پەپوولەکان
مەستی سەمان
بە دەوری یەکتر
ئاوێتەی یەک دەبن
چەندە بەتاسەم
ئەو بۆشایە نێوانمان
بشکێنم
تەواوی خەم کاتت
لە باوەش بگرم
وەکو شەستە باران
لە خەمەکانت بتشۆمەوە
کە لە چاوەکانت دەڕوانم
دەزانم دڵە ناسک و تەرتەرەکەت
بە چی هەلاهەلا بووە
وەرە بۆ جارێ دەستەکانت
پێم بدە
تا خەمەکانت
لە نێوان دەستە گەرمەکانمان
بەفرئاسا بتوێتەوە