شیڤان شێرزاد – هەولێر
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ـ بەشی هونەری شێوەكاری، پێشانگایەکی تایبەت بۆ هونەرمەند “حەمە هاشم” لە ژێر ناونیشانی یادەوەرییەکانی بەرد لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی بکاتەوە و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بێت و رۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا، بەیانیان لە کاتژمێر ٩ـی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو ١ـی نیوەڕۆ بەردەوام بێت، هەروەها ئێواران لە کاتژمێر (٢)ـەوە تاوەکو ٦ لە پێشوازی میواناندا بێت.
ئەو پێشانگایه ئەزموونێکی دیکەیە لە کارە هونەرییەکانی هونەرمەندا و هەوڵی داوە داهێنان لە هەڵکۆڵینی بەرد بکات و نموونەیەکی نوێ لە هونەری پەیکەرتاشی و گەشەسەندنی ئەو هونەره لە نێو هونەرمەندانی کوردستان و سەلیقەی پڕ لە داهێنانیان بخاتە ڕوو.

