دوێنێ چوارشەممە، لە هۆڵی پ. د. محەمەد عارف لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی “شوان حەمەسەعید عوسمان” بەڕێوەچوو.
نامەکە بە ناونیشانی “شێوازی دەرهێنان لە شانۆی پۆست مۆدێرندا – نمایشەکانی ڕۆبێرت ویڵسۆن بە نموونە” پێشکەشکرا.
بەڕێز پ. د. ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ، سەرۆکی لیژنەی زانستی گفتوگۆکە بوو و هەریەک لە بەڕێزان پ. ی. د. ژیلوان تاهیر باپیر و پ. ی. د. فازڵ عەلی موراد، ئەندامی لیژنە و بەڕێز پ..د. کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر، ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەکە بوو.
دوای گفتوگۆیەکی زانستیانە، کە سێ کاتژمێری خایاند، نامەکە وەرگیرا.




