رۆژنامەی ھەولێر

كتێبی جیاوازییەكان گەنگەشەی فكری فرۆید

حسێن عەلی زینوەیی

ئەم كتێبە هاوبەشەی سمكۆ محەمەد و د. محەمەد تەها حوسێن موناقەشەیەكی فكریی ڕۆژانەیە لەنێوان هەردوو ڕۆشنبیر و نووسەر لەبارەی چەمكە سایكۆلۆژییەكان و چەپی فرۆیدیزم.

گرینگی ئەم كتێبە لەوەدایە كە فێرمان دەكات چۆن زەمەن بەفیڕۆ نەدەین و لەبری ژاوەژاو، گەنگەشەی فكری بكەین و كەڵك لەو فەزا فكرییەی ڕۆژائاوا وەربگرین.
كتێبەكە رەش و سپییە نووسەر خاوەنی 24 كتێبی فكری و ئەدەبییە ئەم كتێبەی بەشێكە لە پڕۆژەی دە كتێبی گەنگەشەی فكری، كتێبەكە بە قەبارەی مامناوەندی و 245 لاپەڕە چاپ كراوە تێیدا مناقەشەی فكری فرۆیدە كە ماوەی گەنگەشەكە ساڵ و نیوێكی خایاندووە و هەفتانە موناقەشە كراوە و دواتر لەلایەن دەزگای فێربوونەوە چاپ كراوە و ئێستا لەبەر دەستی خوێنەراندایە.
ئەم كتێبە تەنها بۆ خوێنەران بەگشتی نییە، بەڵكو بۆ ئەو قوتابیانەش بەسوودە كە قوتابی بەشی سایكۆلۆژی زانكۆكانن، لە بەرگی دواوەی كتێبەكە سمكۆ محمد ناوەرۆكی ئەم كتێبەی بەمشێوەیە ڕوونكردۆتەوە ئەم گەنگەشە فكرییە كارێكی رۆژانە بوو دواتر كۆكراوەتەوە و بووە بە كتێب، ئامانجی ئەم كتێبە دوو ڕەهەندێكی هەیە، ڕەهەندی یەكەم ئەوەیە ئەگەر چەمكە فكرییەكان، كەواتە كاتمان هەیە بۆ دیالۆگی جددی، چونكە لەم دۆخەدا كە سیستەمی پڕوپوچی دنیا بەڕێوە دەبات و هەموو شتێك بێبەها كراوە، بەڵام بوار هەیە بەها بگەڕێنینەوە بۆ مەعریفە، ڕەهەندی دووهەم ئەوەیە كە ئەم جۆرە گەنگەشانە لقێكی دیكەیە لە گۆڕینی قەزای فكری، كە پێشتر بە شێوەیەكی سادە شرۆڤە بۆ چەمكە فكرییەكان كراون و بە سەرماندا

تێپەڕیون، ئێمە لەم كتێبەدا بە ووردی گەنگەشەی هزرە جیاوازەكانمان كردووە بۆ بواری سایكۆلۆجی، سمكۆ دەڵێت كتێبەكە لە هەژدە گەنگەشەی جیاواز پێك هاتووە و هەر گەنگەشەیەك لەسەر چەمكێكی سایكۆلۆژییە.