رۆژنامەی ھەولێر

پایزان دێمەوە ژیان

سروه‌ی به‌یان

پایزان
سەروبەندی خەزان
لەگشت جێیەک، لێرەو لەوێ
دارو درەخت
هۆن هۆن‌، گەڵا دەبارێنن
بەسەر رۆحی ماندوی ژیان.
خەو لە چاوی دارستان و
قەدی درەختی ژانگرتوو دەتارێنن
بۆ ژوانی خاک لەکڕنووشن
ژوانی سروشتی وەرزێکی گەڵا وەریو
دەمەو سەحەر،
چاوەڕێی سۆزی بەیانن
باوەشیان بۆ بکاتەوە
بەیەکەوە، ئازاری یەک ڕابژەنن
گەڵاکان لەگەڵ سەحەردا هەڵدەوەرن
دەبنەوە قوربانی وەرزێک
بە دەم ژانەوە دێنە گۆ :
منم وەرزی ئاویلکەدان
دەگۆڕم بە وەرزی ژیان
وەرزی هەڵوەرین و جەخار
دەکەمە پێدەشتی گوڵ و
وەرزی بەهار .