کەژاڵ ئیبراهیم خدر
بڕیار وابوو ببین بە بەرد
کام بارانە کام تۆفانە
زۆر بەخوڕە
ئێمەی پێ نەتوێتەوە
بڕیار وابوو
ببین بە داربەڕوویەکی جوان
کام رەشەبا زۆر بەهێزە
رەگەکەکانمان هەڵنەکەنێ و
کامە تەور دەمی تیژە
لاقەکانمان نەبڕێتەوە
ئازیزەکەم…
پێش ئەوەی باران ببارێ و
پێش هەڵکردنی رەشەبا
تۆ رۆیشتی و نەهاتیەوە
(نەتدەزانی ئەوەی بچێ ماسی بگرێ
دەبێ قولەی پێشی تەڕبێ ؟).

