شیڤان شێرزاد – هەولێر
ڕێوڕەسمی ناساندنی دوو کتێبی شیعری بۆ هەریەک لە نووسەر و هونەرمەندان “یونس توتونچی” بە ناونیشانی “HECE DESENLERY” و (ئورهان ئوتوجو) بە ناونیشانی (یاریدا قالدی) لە ماڵی تورکمان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی و هونەرمەندان و ئەدیبان و شاعیران کەسایەتیەکانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە دەسپێکی ڕێورەسمەکەدا
(محەمەد دڵشاد) وتارێکی لە بارەی دەرچوونی دوو ناونیشانی جوان لەو پەرتووکانە پێشکەش کرد و دەستخۆشی لە هەردوو هونەرمەند یونس توتونچی و ئورهان ئوتوجی کرد.
کورتەیەک لە ناوەڕۆکی هەردوو کتێبەکە لەلایەن نووسەران (یونس توتونچی و ئورهان ئوتوجو) بۆ ئامادەبووان قسە و باسی لەسەر کرا.
پاشان ڕێوڕەسمەکە بە دابەشکردن و پێشکەشکردنی هەردوو کتێبەکە بەسەر ئامادەبووانان کۆتایی هات.
“محەمەد دڵشاد” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان لە بارەی سازدانی ڕێوڕەسمی ناساندنی ئەم دوو کتێبیە شیعریە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: وەک بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین پشتیوانی خۆمان بۆ پرۆژەکانی هونەرمەند “یونس توتونچی” و “ئورهان ئوتوجو” دووپات دەکەینەوە و ڕێکخستن و ناساندنی دوو کتێبی شیعری هەردوو هونەرمەندە گەورەیەکەی شاری هەولێر بە گرنگ دەزانین بۆ پێشخستنی بواری ڕۆشنبیری و بایەخدان بە ماندووبوون و قەڵەمی شاعیرانی تورکمان لەشاری هەولێر لە کایەی بواری نووسینی شیعردا.
گوتیشی: بێگومان ستایشی هەوڵ و کۆششی هەردوو هونەرمەندەکەی شاری هەولێر دەکەین، کەتوانیوویانە خزمەتێکی گەورە و باشی کایەی ڕۆشنبیریی تورکمانی لە شاری هەولێر بکەن.
ڕوونیشکردەوە، خوازیارم هەموومان بتوانین هەنگاوی جددی بهاوێژین بۆ زیاتر پێگەیاندن و هاندانی شاعیرانی تورکمانی شاری هەولێر بە مەبەستی خزمەتکردن و چاپکردنی بەرهەمە تازە و ڕەنگینەکانیان بۆ مێژوو بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنێت و سوود بەخش بێت بۆ چینی هونەرمەندان و شاعیرانی داهاتوو، هەروەها لێرەدا سوپاسی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی تورکمان دەکەین بەتایبەتی حاجی یەشار ئاڵتی بەرماغ و حاجی دلاوەر بازرگان، گە هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵ ئێمە بۆ بە چاپ گەیاندنی ئەم دوو کتێبە شیعریە.
شایەنی باسە ئ7ەم دوو کتێبە شیعرییە هەردوو نووسەر (یونس توتونچی واورهان ئوتوجو) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری تورکمان بە چاپ گەیاندرا.

