شیڤان شێرزاد – هەولێر
بە درووشمی ژنان بە قەڵەم ڕازەکانیان دەنووسنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دووەمین خوولی فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعری لە ڕۆژی ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ ساز دەکات.
لە فێستیڤاڵەکەدا هەریەک لە شاعیران (شەیدا مەعروف، ڕێزان قەساب، سازیان شەهید تاڵب، لەیلا ڕەزایی، ڕێبین شیرین، شەرمین وەلی، کەتان خادیمی، ژیان قەرەداغی) بە دەستەیەک شیعری ناسک و عاشقانە و داکۆکیی کردن لە مافە ڕەواکانی ژنانی کورد لەم فێستیڤاڵە شیعری و ئەدەبیەدا بەشدار و ڕازەکانیان بە شیعر و گۆڕانکاری لە ئەدەبیاتی شیعری کوردی دەردەبڕن.
بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەش دەبێتە ڕووداوێکی گرنگی ئەدەبی لەم پارێزگایە و بڕیاریشە بە میوانداری شاعیرانی چوار پارچەی کوردستان فێسیڤاڵەکە لە ڕۆژی پێنچشەممەی داهاتوو بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجەی شەهید بکرێتەوه.

