عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
وا بڕیارە ئەم مانگە، شاعیری ناسراوی کورد، ئەحمەد محەمەد زنجیرەیەک کۆڕ لە وڵاتانی ئەورووپا ساز بکات.
وا بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو، ناوەندی كولتووری كوردو ئەڵمانیا، لەچەند شارێكی ئمەڵمانیاو ئەورووپا و دانیمارك، چەند كۆڕێكی شیعریی بۆ شاعیری لیریك، ئەحمەد محەمەد سازدەكات.
لەم كۆڕانەدا ئەحمەد محەمەد، شیعرەكانی خۆی دەخوێنێتەوەو پێشكەش بەكوردانی تاراوگەی دەكات،
لەهەمان رۆژیشدا لەو كۆڕانەدا دیوانی (تەمەن) بەواژووی شاعیر بڵاودەكرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم كۆڕانەی شارەكانی ئەڵمانیا بەسپۆنسەرو سەرپەرشتی نووسەرو رۆشنبیری كورد، نەوزاد قەفتان بەڕێوە دەچن،
تەنیا كۆڕی كۆپنهاگن لەلایەن یانەی دیالۆگ لەدانیماركەوە بۆ ئەحمەد محەمەد ساز دەكرێت.
کۆڕەکانی ئەحمەد محەمەد لەم بەروار و شوێنانە سازدەکرێن،
رۆژی 6 / 9 لەئەڵمانیا لەشاری بەرلین.
هەروەها رۆژی 14 / 9 لەدانیمارك لەشاری كۆپنهاگن، رۆژی 19/9 لەئەڵمانیا لەشاری هانۆڤەر، رۆژی 20 / 9 لەئەڵمانیا لەشاری نۆرنێرگ.

