رۆژنامەی ھەولێر

خاتوو سنوور شێوەكار: نیگاركێشان شێوازی داڕشتنی ژیانمە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

خاتوو سنوور شێوەكارێكی كوردە، بە تابلۆی وەرینی زەوی چووەتە پیشانگاكەی كراكۆف؛ ئەو سەبارەت بە تابلۆكەی دەڵێت “كاتێك نیگار دەكێشم، دەژیم. كارەكانم چیرۆكێك ناگێڕنەوە، بەڵكو چڕیی خامەكانی ساتەكان دەگرێتەوە؛ ئەو ساتانەی كە لێكدانەوە دەستیان لێ نەداوە. پرۆسەكەم بە هێڵ دەست پێ ناكات، بەڵكو بە ڕووبەرێك دەست پێ دەكات كە لە پێست دەچێت. لەوان تێدەپەڕم، دەگەم بە چینە قووڵترەكان، بەدەر لە ئێسكەكان دەبم و خۆم نوقم دەكەم لە قووڵایی ئەزموونی ژیاودا.”

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو دەڵێت: نیگاركێشان شێوازی داڕشتنی ژیانمە، دیالۆگێكە لە نێوان جەستەم و جیهاندا، ئامرازێكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسیارانەی كە وشەكان ناتوانن وەڵامیان بدەنەوە. من وەك ژنێك لە وڵاتێكدا كە پەڵەی توندوتیژی لەسەرە، ئەزموون دەگۆڕم بۆ فۆرم و ڕەنگ، كە هەستكردن لە پێش مانادایە. هیچ تابلۆیەك بەڕاستی تەواو نەبووە؛ هەریەكەیان وەستانێكە پێش ئەوەی جارێكی تر فڵچەكە هەڵبگرمەوە.
لە ڕێگەی ئەم خولە بێكۆتاییەی دروستكردنەوە، بوونی خۆم لەقاڵب دەدەم و جێگەی خۆم لە جیهاندا دەدۆزمەوە”.