دەزگای کەلتووریی یاد، لە هۆتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی (شیراتۆن)، لە شاری هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر، ڕۆژنامەڤان، شاعیر، هونەرمەند و کەسایەتیی و بەرپرسانی حکوومی و حزبی و خانەوادەکەی، یادی شاعیر و نووسەر و پەروەردەکار و نیشتمانپەروەری کوردستان (مەجید ئاسنگەر) بەرز ڕاگرت.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان گوتاری دەزگای کەلتووریی یاد لەلایەن (ئاهورا کوردستانی) خوێندرایەوە، دواتر، دۆکیۆمێنتاریەک سەبارەت بە وێستگەکانی ژیانی (مەجید ئاسنگه ر)، کە خۆی لە ژیاننامە و قۆناغەکانی کاری ڕۆشنبیریی و سیاسی ناوبراو لە دیدی هاوڕێ و دۆستەکانی دەبینییەوە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
پاشان، گوتاری دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن (کەریم قادر)، خوێندرایەوە و، گوتاری یەکێتیی نووسەرانی کورد – مەڵبەندی گشتی لەلایەن (د.هیمداد حوسێن)، خوێندرایەوە.
لەم یادەدا، گەشتێکی میوزیک بەکلارنێت، پارچە میوزیکێک لەلایەن میوزیکژەن (ئەحمەد سەباح)، پێشــکەشی ئامادەبووانی مەراسیمەکە کرا.
دواتر، گوتاری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن (ئەحمەد گەرمیانی)، خوێندرایەوە.
پاشتر، کۆبەرهەمی (مەجید ئاسنگەر)، کە (٨) بەرگە و گوزارشت لە دید و هزری مەجید ئاسنگەر دەکات، لەلایەن (فازڵ شەوڕۆ)، خوێندنەوە و ناساندنی بۆ کرا، تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر نێوەڕۆکی پەرتووکەکان و هەنگاوەکانی بە چاپ گەیاندنی.
پێشکەشکردنی ڕێزلێنان، بەشێکی دیکەی گرنگی مەراسیمەکە بوو، قەڵغانی دەزگای کەلتووریی یاد لەلایەن نووسەر و شاعیر (ڕێدار سابیر)، پێشکەش بە خانەوادەکەی کرا و، چهپكه گوڵی ڕێز و وهفای دهزگای كهلتووریی یاد لەلایەن (هێما سالار) پێشکەش بە ماڵباتەکەی کرا.
هەروەها، چەندین چەپکە گوڵی وەفادارییش پێشکەش بە نووسەر کرا لەلایەن (بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، پارێزگاری هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یەکێتیی نووسەرانی کورد – مەڵبەندی گشتی) پێشکەش بە بنەماڵەکەی کرا.
دوایین گوتار لەلایەن خانەوادەکەی، (د. بۆتان مەجید ئاسنگەر)، خوێندرایەوە و سوپاسی گەرمی بنەماڵەکەی پێشکەش بە (دەزگای کەلتووریی یاد)، کرد کە هەمیشە نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبانی گەورەی گەلەکەمان لە یاد ناکەن و بە بایەخەوە دەیانەوێت مێژووی پڕ سەروەریی ڕۆشنبیرانی کوردستان بە بەرزی بهێڵنەوە.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا، کۆبەرهەمی شاعیر و نووسەر و پەروەردەکار (مەجید ئاسنگەر)، بە دیاری پێشکەش بە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

