ئازا حەسیب قەرەداخی
چۆن ئەوینت پێ ببەخشم
ئەگەر خاکێک نەبێ دڵت
ڕەگی دڵم تا قوڵایی هیواکانی
پیا ڕۆ نەچێ
چۆن ئەوینم بدەم بە تۆ
ئەگەر ئاسمان نەبێ چاوت
هەوری شیعرم لە سۆمایدا
فێرە لێزمەی بارین نەبێ
چۆن ئەوینمت پێشکەش بکەم
ئەگەر ڕێگە نەبێ مەیلت
بە ناو کۆسپ و جەنجاڵیدا
تا گوڵشهنی ئۆخەی نەچێ
وتت وەرە گوێ ڕادێرین
چۆلەکەکان ئەوین دەچڕن
چۆن بێم
شوێن پێت، هەر تەلبەند بێ و
ئاوازت بۆ چڕین نەشێ

