یوسف حەمەڕەشید
خۆڵبارینه و
نه چاویلكه له چاو ده‌كه‌م
نه چاوه‌ڕێی
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌تاو ده‌كه‌م
خۆڵبارینه و
نه ده‌مامک به‌كار دێنم
نه به‌رگی خۆم ده‌ته‌كێنم
خۆڵبارینه و
گه‌رد و تۆزی بیابانه
چۆن په‌نجه‌ره‌ی لێ داده‌خه‌م
بۆنی ئه‌نفالی پێوه‌یه
پێڵووی چاو و
فه‌رشی ڕۆحی بۆ ڕادەخەم

