رۆژنامەی ھەولێر

گەمەی ژمارەکان

ئاری ئاغۆک

 

هەریەکەمان ژمارەیەکمان لاخۆشەویستە
من (١) تۆ (٢).
ئەو (٣) ئەوان (٤).
هەریەکەمان یادێک دەمانگریێنێ.
من، هەورو گریان
تۆ، چرپەو باران
ئەو، یەقین و ئیمان
ئەوان، پوڵ و سامان
سەرجەم ژمارەو یادەکان کۆدەکەینەوەو
دابەشی دەکەین بەیەکسان.
زووبێ …یادرەنگ
ئەمرۆ.. یا سبەی
لەسەر چیای خەمان
پەیکەرێک دروست دەکەین لە بەفر
لە رۆژێکی نوێ و لە ڕێکەوتێکی جوان
ناوی دەنێین گەمەی ژمارەکان.