رۆژنامەی ھەولێر

خەونێکی خۆش

رەمزیە ئەحمەد محەمەدئەمین دزەیی

 

• لە شەوی ١٦/١٧ ـی ئەیلوولی ٢٠١٩ خەونێکی خۆشم بە سەرۆکەوە بینی. لە خەونمدا، سەرۆکی خۆشەویست بەڕێز (سەرۆک مەسعود بارزانی) لەسەر لووتکەی شاخێکی بەرز وەستابوو، ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە و هاواری دەکرد؛
موژدە، موژدە.. خۆشترین موژدە بۆ گەلی کورد
موژدە بۆ خانەوادەی شەهیدان بە تایبەت بۆ دایکی شەهیدان
ئەوا خوێنی ڕۆڵەکانیان بەفیڕۆ نەچوو
وا ئاواتمان هاتەدی و دەوڵەتی کوردیمان دامەزراند
دواتر لەگەڵ چەپڵەلێدان و هاواری (بژی بارزانی) لە خەونەکەم بەئاگاهاتم.

دوای بینینی خەونەکە، پارچە شیعرێکم نووسی، بەڵام کاتی نووسینی شیعرەکە شەو بوو، بۆیە زۆر بەپەلە شیعرەکەم لەسەر کاغەزێک نووسی و، دواتر کاغەزەکەم لێ وون بوو، تاوەکوو ئەمساڵ (٢٠٢٥) کاغەزەکەم لە قەدی لاپەڕەکانی کتێبێک لە کتێبخانەکەم دۆزیمەوە و، لێرەوە پێشکەشتان دەکەم.