شیڤان شێرزاد – هەولێر
شاعیر موحسین ئاواره تازه‌ترین كتێبی شیعری خۆی به ناوی سه‌ماوه‌ری سینه و هه‌ڵمی سۆزدار بڵاوكرده‌وه.
به ئاماده‌بوونی ئه‌دیبان و نوسه‌ران و شاعیران سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی جیهان مه‌راسیمی بلاوكردنه‌وه‌ی كتێبی شیعری (سهرماوهری سینه و هه‌ڵمی سۆزدار) به‌رێوه‌چوو سه‌ره‌تا شاعیر موحسین ئاواره به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ند شێرزاد شێخانی به‌ژه‌نینی ئامێری كه‌مان چه‌ند ده‌قه شیعرێكی له كتێبه تازه‌كه‌ی خوێنده‌وه، دواتر هه‌ر یه‌كه له قه‌هار شێخانی و عەبدولخالق یه‌عقوبی شرۆڤه‌ی كتێبه‌كه‌یان كرد، هه‌ر یه‌كه‌یان له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه باسیان له ناوه‌رۆك و زمانی شیعری و ئه‌زموونی موحسین ئاواره كرد.
له كۆتایشدا دیاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری جیهان به‌خشرا به شاعیر.
كتێبه‌كه‌ش به واژووی ناوبراو پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.

