شیڤان شێرزاد – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕانیەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکانیدا فێستیڤاڵێکی شیعری بۆ کۆمەڵێک شاعیرانی خاتون لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی سێشەمە و چوار شەممە 24- 2025/6/25 لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەدا لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە ساز دەکرێت.
لە فێستیڤاڵە شیعرییەکەدا چەپێک لە بەرهەمە ناوازەکانی شاعیرانی ژن دەخوێندرێتەوە و پاشان گفتوگۆی چڕ لە بارەی ڕەوشی هونەر و ئاستەنگەکانی بواری ڕۆشنبیریی و لێکدانەوە بۆ وشە و بەراوردێک بە شیعری هاوچەرخ و کۆن دەکرێت و ڕاو سەرنجی شاعیران لە بارەی شیعری نوێدا تاوتوێ دەکرێت.
هەروەها لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا مەڕاسیمێک بۆ ڕێزگرتن لە شاعیران لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕانیه ڕێکدەخرێت و بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێدەبەخشرێت. و هونەری ڕانیه ڕێکدەخرێت و بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێدەبەخشرێت.

