فاتیح یاسین مودەڕیس کتێبی (دەروازەیەک بۆ ژیان لەگەڵ ساداتی بالیسان) بڵاودەکاتەوە

حەمە ئەحمەد جاف

دوای ئەوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە 55ـەمین ساڵیادی دامەزرانیدا، دەرگای ماڵە گەورەکەی مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کوردی بە ڕووی گەشی قەڵەمەکاندا کردەوە و لە وەرزێکی تر و خولێکی تر و ماڵێکی نوێتردا قەڵەمەکانی کۆ کردەوە و لە کۆبونەوەیەکی گرنگی دەستەی باڵای نووسەراندا، دوای دابڕانێکی زۆر بڕیاری دەرچواندنەوەی گۆڤاری (نووسەری کورد) درا.

لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا، ژمارە (1)ـی خولی نوێی، حوزەیرانی ساڵی 2025 لە چاپخانەی (شەهاب) لە شاری هەولێری پایتەخت بەچاپ دەگات و کتێبخانەی کوردی دەڕازێنێتەوە.
سەرنووسەر و دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە، داوا لە نووسەران و ڕۆشنبیران و قەڵەمە بەبڕشت و خاوێنەکان دەکەن، بە ناردنی بەرهەمە ئەدەبیەکانیان گۆڤارەکەیان دەوڵەمەندتر بکەن و لە ڕێگای ئەو ئیمێڵەوە بابەتەکانیان بنێرن: nusarikurd@gmail.com
گۆڤاری نووسەری کورد، گۆڤارێکی ئەدەبی و ڕووناکبیرییە، مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەریدەکات، کە خاوەن ئیمتیازەکەی (یەکێتیی نووسەرانی کورد)ە و سەرنووسەرەکەشی (پ.د. هیمداد حسێن) و جێگری سەرنووسەر (ئازاد عەبدولواحید) و دەستەی نووسەرانیش بریتین لەو نووسەرە بەڕێزانە: ئەحمەد عارف، ئاکۆ کەریم، ئەنوەر محەمەد تاهیر، حەمە عەباس، د. عادل گەرمیانی، موحسین قۆچان، نیازی حەمەعەزیز. (فەهد شوانی) بەڕێوەبەری هونەری و، (حەمەئەحمەد جاف) زمان و ڕێنووس و هەڵەچن.
شایانی باسە ئەو گۆڤارە بە بەرهەمی هەمە جۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری و ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و بابەتی ڕووناکبیری ڕازاوەتەوە .