هەڵمەتە سەربازییەکەی عێراق و بەریتانیا بۆ ســـــــــــــــــــەر دەڤەری بارزان ١٩٣١-١٩٣٢

وەرگێڕان: شێرکۆ حەبیب

بەشی شەشەم
پێشەکی

سەرجەم ئەم بەڵگەنامانەی بە سوپاسە لە رۆژنامەی هەولێر بڵاو دەکرێنەوە بەشێوەی زنجیرە، سەرجەمیان لە ئەرشیفی نیشتمانی بەڵگەنامەکانی بەریتانیاوە دەستم کەوتوون بۆ سەر زوبانی عەرەبی وەرمگێڕاوە و چاپ کراوە و، بەڕێز پڕۆفسۆر عەبدولفەتاح بۆتانی پێشەکیەکەی بۆ نووسیوە؛ کتێبەکە ١١ بەرگە (کەس مافی دووبارە بڵاوکردنەوەی نییە) و لێرەدا بە زوبانی کوردی دەیخەنە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێز بە زوبانی کوردی، بۆ ئەوەی تۆزێک لەگەڵ ئەو مێژووە ئاشنا بن.

بەیاننامە و بڵاوکراوە بۆ گوندەکانی شیروان:
لە ١٤ی ئاداردا لە ڕێگەی ئاسمانەوە بڵاوکراوەی دڵنیایی ئاراستەی دانیشتوانی ناحیەی شیروان و بەسەر سەرجەم گوندە گرنگەکانی ئەو ناوچەیەدا بڵاوکرایەوە، کۆپییەکی ئەم لێدوانە کە مەبەست لێی قەناعەتپێکردنی دانیشتوان بوو لە نیازی دۆستانەی حکومەتی عێراق.
دانوستانەکان لەگەڵ شێخ ئەحمەد:
کاتێک هێزەکان لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر بوون، هەوڵێک درا بۆ هاندانی شێخ ئەحمەد بۆ ئەوەی قبوڵ بکات بە دامەزراندنی ئیدارەیەکی سەقامگیر لەو ناوچەیەدا، لە ڕۆژی 12ی ئادار قایمماقامی قەزای زیبار (بلێ) نووسراوێکی لە وەزیری ناوخۆوە بۆ شێخ ئەحمەد نارد و ئاگاداری کردەوە کە دەبێت لەماوەی 48 کاتژمێردا لە (بلێ) ئامادە بێت بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی حکومەت، ئەم داواکارییە هاوکات لەگەڵ نامەیەکی کۆمیسیاری باڵادا بوو کە شێخ ئەحمەدی ئاگادار کردەوە کە ئەگەر بەرنگاری دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بکات، ئەوا هێزەکانی بەریتانیا هاوکاری هێزەکانی عێراق دەکەن لە سەرکوتکردنی یاخییەکان.
لە وەڵامی ئەو نامانەدا شێخ ئەحمەد پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان بارزان و بلێ کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر خۆی نەیتوانی ئەو مەرجانەی پێشکەش کراوە قبوڵ بکات، ئەوا داوای مۆڵەت لە حکومەت دەکات بۆ ئەوەی لە شارۆچکەیەکی دیکە نیشتەجێ بێت. حکومەت لە 15ی ئادار دا وەڵامی دایەوە کە ناتوانێ ڕازی بێت بە کۆبوونەوەی نێوان لە بارزان و بلێ، بەڵام ئامادەن ڕێگە بدەن بە شێخ ئەحمەد لە مووسڵ یان هەر لیوایەکی دیکەی عێراق نیشتەجێ بێت جگە لە هەندێ ناوچەی دیاریکراوی کوردستان، لەو ماوەیەی کە ئیدارەی لە دەڤەری بارزان دامەزرێت و، زەمانەتی ئەوەیان پێدا ئەگەر کۆچ دەکات بۆ وڵاتێکی تر، بە مەرجێک شوێنی نیشتەجێبوونی لە 100 کیلۆمەتر کەمتر نەبێت لە سنووری عێراقەوە.
لە ١٦ی ئادار شێخ ئەحمەد لە وەڵامدا وتی کە ناتوانێت ئەو مەرجانە قبوڵ بکات، بەڵام هێشتا دەرگا بۆ دانوستانی زیاتر واڵایە.
ڕۆژی 23ی ئادار وەزیری ناوخۆ لە مووسڵ لەگەڵ عەلی محۆ، نوێنەری شێخ ئەحمەد کۆبوونەوەیەکی کرد، عەلی محۆ ڕێنمایی کرا کە شێخ ئاگادار بکاتەوە کە لە رێکەوتی گەڕانەوەی عەلی محۆوە بۆ بارزان چوار ڕۆژ مۆڵەت بە شێخ ئەحمەد دراوە بۆ ئەوەی تەسلیکردنی خۆی ڕابگەیەنێت و ئازادە لە هەر شوێنێک کە هەڵیبژێرێت خۆی تەسلیم بکات و ئاگادار کرایەوە کە ئەمە دوا هۆشداری حکومەتە.
یەکەم پێشکەوتنی دیکۆل (هیزێکی سەربازی بوو):
هاوکات هەڵمەتەکە لە ١٥ی ئادار بە پێشکەوتنی یەکەیەکی گەڕۆک لە باپشتیانەوە بۆ مەزنە کە بە هێزی دیکۆل ناسراوە دەستی پێکرد. لەم یەکەیە پێک هاتبوو لە:
یەکەی و سەربازەکانی چەکی دۆشکە
یەکەی سێیەمی سوارە
بەشی یەکەمی پاتری شاخ
بەتالیۆنی دووەمی پیادە
بەتالیۆنی سێیەمی پیادە
200 پۆلیس.

 

لە ١٦ی مانگدا یەکەکە گەیشتە مێرگەسۆر، دووجاری هیچ بەرنگاریەکی دژمن نەبوونەوە، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە ڕێپێوانەکەی بە ڕادە لەبەر گران کرد، توانەوەی بەفر دۆڵەکەی کردبووە تاڵاو و ڕووباری بالیکیان لافاوێکی بەهیزی دروست کردبوو، زۆرجار وڵاغەکان تا کەمەریان لەناو قوڕدا گیر دەبوون و دەبوو بکێشرێنە دەرەوە بۆ ئەوەی باریان لێبکەنەوە، تەنها بۆ ئەوەی جارێکی دیکە باربکرێنەوە بۆ ئەوەی ڕەنگە چەند مەترێک لە دوورییەوە نوقم بن، لە کاتێکدا بەهۆی لافاوی ڕووبارە و سەختی رێگاکە هێزەکان دواکەوتن.
لە 15ی ئادار دا ئاگاداری گشتی لەسەر گوندە هەڵبژێردراوەکان خرانە خوارەوە، فەرماندەی سوپا گوندنشینەکانی ئاگادارکردەوە کە ئەگەر بە هەر شێوەیەک دژایەتی ئەو هێزانە بکەن، ئەوا دووجاری بۆردومانی ئاسمانی دەبنەوە.

هێرش بۆ سەر سەربازگەی مێرگەسۆر:
لەگەڵ گەیشتنی دیکوڵ بۆ مێرگەسۆر، سەربازگەیەکی بەهیز بونیاد نرا، دەستبەجێ کار لەسەر دەستنیشانکردنی شوێنێک بۆ دروستکردنی بنکەیەکی پۆلیسی کاتی کرا، بڕیار درا شوێنی بنکەی پۆلیس لە مێرگەسۆر لە جیاتی کۆرتە دابنرێت بەهۆی نزیکی لە سەرچاوەی ئاوەوە.
بەرەبەیانی 19ی ئادار، هێرشێکی یەکلاکەرەوە بۆسەر سەربازگەی سوپای عێراق کرا، عەشایرەکان بە لێهاتوویی و شارەزای لە سێ قۆڵەوە لە زەوی دابڕاو و چۆڵ هێرشەکانیان ئاراستەکرد و، لە مەودایەکی کورتدا و لە تاریکیدا دزەیان کرد، هەرچەندە زیانی گیانییان لێکەوتەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەبوون لە گرتنی فەوجەکە، لە کاتێکدا هێرشبەرەکان ڕێگەی خۆیان لە نێوان دوو فەوجدا بڕیبوو کە بە مەودایەکی کورت لە دەوری سەربازگە بوو و، بە هێرشی دوو فەوجی بەرپەرچدرانەوە. لەم حاڵەتەدا سوپای عێراق زۆر بە شکۆمەندی بەرگری کرد و تەنها شەش کوژراو و دە برینداری لەدەست دا و زیانێکی زۆری بە یاخییەکان گەیاند. دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە، کار لە بنکەی پۆلیسی کاتی میرگەسۆر بەردەوام بوو.
جووڵەی بەتالیۆنی ٥٥ بۆمبهاوێژ بۆ مووسڵ:
لە ٢٣ی ئاداردا بەتالیۆنی سی ٥٥ (بۆمبهاوێژ) لە هیندێ گواسترایەوە بۆ مووسڵ بۆ زیادکردنی ئەو یەدەگەی کە دەستبەجێ لە ناوچەی باکووردا بەردەست بوو. لە ئەنجامی ئەم هەنگاوەدا پێنج وەپیتی لە دیانا و دوانزە یەدەگ لە مووسڵ هەبوون.
بۆردومانی ڕێزان:
دوای هێرشی مانگی ئادار بۆ سەر کەمپی مێرگەسۆر لە 19ی ئادار، داواکاری لە دیکۆڵەوە دەستیپێکرد بۆ بۆردومانکردنی هەندێک گوند، هەر وەک خەڵکی ناوچەکە ڕایانگەیاندبوو ئەو سوێنانە وەک بنکە و کۆگا لەلایەن یاخییەکانەوە بەکاردەهێنران، ئەم داواکاریانە فشاریان لەسەر بوو و لەبەر ئەوەی من ئامادە نەبووم بەبێ هۆکاری پێویست دەست بە بۆردومانکردنی گوندەکان بکەم، لە ٢٢ی ئاداردا بە فڕۆکە ڕۆیشتم بۆ دیانا بۆ ئەوەی لەگەڵ عەمید (H. R. C. B. C. M. G. D. S. O.، ئەفسەری ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی بەریتانیا لە بارەگای سوپای عێراق و، سەرۆکی فەوج (M. B. FREW D. S. O. M. C. A. F. C.)، فەرماندەی هێزی ئاسمانی شاهانە بە هاوکاری سوپای عێراق،قەناعەت و دڵنیا بووم کە هۆکارێکی تەواو هەیە بۆ بۆردومانی ڕێزان. ئەم گوندە بارەگای سەرەکی یاخییەکانە لە ناوچەی شیروان و، وەک بنکەیەک بۆ پێداویستییەکان بەکار هێنراوە.
جگە لەوەش شێخ ئەحمەد بارزانی لەم کاتەدا زۆر یاری بەو لێدوانە دەکرد کە ئینگلیزەکان لە ڕاستیدا پاڵپشتی سوپای عێراق ناکەن و پێویست بە دڵەراوکێ ناکات لە بۆردومانکردنی گوندەکان لەلایەن فڕۆکەکانی ئینگلیزەوە و، دانوستانەکان لەگەڵ شێخ ئەحمەد هێشتا بەردەوامە و ئەوەش ڕوون بوو کە نیشاندانی نیازی بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە حکومەتی عێراق کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕەوتی دانوستانەکان دەبێت.
بۆ ماوەیەک گومان لە دڵسۆزی هۆزەکانی سورجی و زێباری هەبوو، ئاشکرا بوو کەوا زێبارەیەکان دژمنایەتیی شێخ ئەحمەد دەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەو دڵنیاییانەی کە پێشکەش بە حکومەتی عێراق کرا، ترسێک هەبوو کە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی حکومەت لەوانەیە هانیان بدات بۆ بەردەوامبوون لە فەرمانڕەوایی لەگەڵ شێخ ئەحمەد یان بەلایەنی کەمەوە دژ بە حکومەت بن، گوندی (رێزان) بۆ ئەم مەبەستە وبە باشی هەڵبژێردرا چونکە دەکەوێتە دۆڵی زێ بۆ ئەوەی بتوانرێت ببینرێت و لە گوندی (بارزان) و لە گردەکانی گوندەکانی فارس ئاغا (زیباری) و (بێیرا کابرا)، پایتەختی هەرێمی زێبار ببینرێت و بیسرێت.
دوای پەسەندکردنی کۆمیسیاری باڵا، رەزامەند بووم لە دوای پشکنینی گوندەکە لە ئاسمانەوە، رێوشوێنی دژی (رێزان) بگرێتە بەر و دوای هۆشداریی پێویست، بۆردومانەکە لە ٢ی نیسان دەستی پێکرد و، بەردەوام بوو تا هەشتی ئەو مانگە.
ئامانجەکە بچووک بوو، بەڵام هەندێک بۆردومانی ورد لە ئاسمانەوە ئەنجام درا و، زیانەکانی نائومێدکەر بوو، بەڵام دوای پشکنینی گوندەکە لەسەر زەوی دەرکەوت کە ئەنجامەکە جێگەی ڕەزامەندییە و، کە بۆمبەکان کێشیان 112 پاوەند و 250 پاوەندە، هەروەها بۆمبەکان کە کێشیان 520 پاوەند بوو کاریگەر بوو لە دژی دیوارە بەردینەکانی بەتین و لەسەر سەربانە قوڕەکانی خانووەکان.
بەردەوامی لە پێشکەوتن:
لە ٣٠ی ئادار دیکۆل دەستی بە پێشکەوتنی خۆی کردەوە و گەیشتە (ژاژۆک) لەسەر زەوییەکی بەرز لە نێوان دۆڵی (بالەکیان) و (بیر ساو) لە هەمان ڕۆژدا، بەهۆی بارودۆخی ترسناک و بارانبارینی بەردەوامی پێشکەوتنەکە دواکەوت.
رێگای گەیشتن بە سەروی دۆڵی بیرساو لە دەروازەیەکی شاخاوی و تەسکە لە لێوارێکی بەردین کە ڕێگە بە یەک ڕیز دەدا تەنها تێپەڕێت، پێویست بە وەستان هەبوو بۆ باشترکردنی ئەم دەروازەیە و دەرکەوت کە یەکەی سەربازی دوای تێپەڕبوونی توانی تا رادەیەک فراوانی بکات، لە لایەکی دیکە دۆڵەکە زۆر لێواری بوو ئەمەش هاوکاری دژمنی کرد کە جووڵەیان ئاسان و نەبینراو بێت.
هێرشێکی سەرکەوتووی لەناکاوی شۆڕشگێڕان لە نزیک (واژێ):
لەو ساتەدا (لە دەوروبەری 1430 کاتی ناوخۆیی)، هێزێکی گەورەی شۆڕشگێڕەکان لەناکاو لەپشتی کەتیبەکە هاتە خوارەوە و، لەگەڵ پاسەوانەکانی سەرەکی پشتەوەی یەکەی رووبەرووی یەک بوونەوە، ئەوان بەدوای دەستکەوتدا دەگەڕان و، دۆخەکە زۆر شلەژا بوو تا لە ڕێگای لێهاتوویی و ئازایەتیی ئەفسەری حکومیی بەریتانییەوە و بەشداری فرۆکە سەربازەکان ڕزگاریان بوو.
فڕۆکەکانی چاودێری، فڕۆکەوان (برادبێری) و سارجێنت (هادسۆن)، یەکسەر شوێنی شۆڕشگێڕەکانیان لە لێوارەکانی نزیک یەکەکان دەست نیشان کرد و، بە بۆمبارانکردن فشاریان خستە سەریان وتوانیان بەهۆی زنجیرەیەکی خێرای هێرشەکانی یەک لە دوای یەکەوە لە بەرزایەکی زۆر نزمەوە لە کشانەوە و داڵدەدان لە لوتکەی گردەکەدا، بەڵام هەردوو فڕۆکەکە تووشی ئاگری چڕ بوون. یەکێکیان ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ (دیانا) بە تەقەکردن لە کابینەکانی بەنزین، لە کاتێکدا چاودێرەکەی تر لە پێی بریندار بوو.
لەم نێوەندەدا ئەفسەرانی نێردراوی بەریتانیا هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکوپێکی لە ریزەکانی سەرەکی یەکەکان و دووبارە دامەزراندنەوەی هێڵی بەرگری، دواجار سەرکەوتوو بوون لە ڕازیکردنی فەرماندەی پاسەوانی پێشڕەو بۆ گەڕانەوە لەگەڵ هێزەکەی بۆ بەرەی یەکەکان و بە هاوکاری چەند ئەفسەرێکی بچووکی عێراقی و هەندێک لە دەوری بەرگری نیشتمانی، دواجار ڕێک خراوە.
لەو ماوەیە فڕۆکەکان لەگەڵ دژمندا لە جەنگدا بوون و ئەفسەری فرۆکەوانی برادبری و سەرجەنت هادسۆن ناچار بوون، بەهۆی ئەو هۆکارانەی سەرەوە بگەڕێنەوە بۆ دیانا، بەڵام یەکسەر فڕۆکەکانی دیانا کە مابوونەوە لە ژێر دەستی سەرکردەی فەوج (فرۆ)دا جێگەیان گرتەوە و زۆری نەخایاند لیوا برادبیری لە فڕۆکەکانی سەرجەنت هادسۆندا گەڕایەوە لەگەڵ ئەوەی دووەمیان وەک چاودێر.
وەک بیرخستنەوەیەک، پاشنیوەڕۆ ئەم فڕۆکانە لەگەڵ دوو فڕۆکەی دیکە لە مووسڵەوە وەک پاڵپشت سەرکەوتوو بوون لە درێژەدان بە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر یاخییەکان، بێ گومان ئەوەی دووەمیان ئەوەندە سەرقاڵ بوون کە نەتوانن سوودی تەواو لە دۆخی سەرلێشێواو و ناڕێکخراوی یەکەکە وەربگرن. لەم هێرشانەدا سەرجەنت هادسۆن بە سەختی بریندار بوو و دوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوەی فڕۆکەکە بۆ دیانا گیانی لەدەستدا.
لەم چالاکییەدا زیانەکانی هێزەکانی ئاسمانی پادشایی، تاڕادەیەک زۆر بوون و زۆربەی فڕۆکەکان بەهۆی تەقەی زەمینیەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشت. ئەمەش بەهۆی ئەو بەرزی و نزمیە بووە کە هێرشەکان لێیەوە ئەنجام دراون. فڕۆکەکە دەبوو زۆر نزم دابەزێت بۆ ئەوەی یاخییەکان لەسەر لێوارەکانی سەرووی ڕێڕەوەکە جێگیر بکرێن لەوەی کە لە کەتیبەکەوە دەیبینن. فڕۆکەوانەکان دۆخەکەیان بە مەترسیدار و لەڕادەبەدەر مەترسیدار پێوانە کردبوو، هەربۆیە مەترسی زیاتریان لە فشارخستنە سەر هێرشەکانیاندا هەبوو لەوەی کە ڕەنگە پێویست بووبێت.
بارودۆخی ناجێگیر:
لەگەڵ هاتنی تاریکیدا، بەرگرییەکانی دەرەوەی ئەو دەوریەی کە کەتیبەکە تێیدا نیشتەجێ بوون، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ئەفسەرە بەریتانیاییەکان. ئەگەر دژمن لە کاتی بەرەبانی هێرشێکی یەکلاکەرەوەی بکردایە دوای ئەوەی فڕۆکەکان شوێنەکەیان جێهێشتبوو، ڕەنگە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیان بەدەست هێنابا. خۆشبەختانە هەوڵی هیچ هێرشێکی لەو شێوەیەیان نەدا. فڕۆکەکان بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا کردن.
بۆ ئەوان ئەزموونێکی نوێ بوو، ڕەنگە ئەوانیش سەرقاڵی دابەشکردنی ئەو دەسکەتە گەورەکان بن کە دەستیان کەتبوو بەر هەر هۆکارێک بووبێت، جگە لە کەمێک قەناس بەدەست کەتیبەکە لە شەودا بەبێ گرفت تێپەری و بەیانیەکەی دیکە توانی ئەو مەودایەی کە دەمێنێتەوە تا بێریسا بگرێتەوە، لەوێ گوندەکەی داگیرکرد و کەمپێکی بەهێزی لە دەوروبەری دامەزراند.
بەهەر حاڵ کێشەکانی یەکەکان کۆتایی پێ نەهاتبوو، هەرچەندە زیانەکانیان لە ئۆپۆراسیۆناکانی ڕۆژی پێشوودا کەمتر بوون، لەدەستدانی گەل و پەل و پێداویستییەکانی گواستنەوە زۆر بوون، نزیکەی ٤٠٠ وڵاغ ون بوون، لەگەڵ بەشێکی زۆری چادرەکان و بەتانی و پێداویستییەکانی خۆراک. جگە لەوەش مۆڕاڵی هێزە عێراقییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو رووخا بوو، هەندێک لە ئەفسەرەکانیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕەفتارێکی نەشیاویان هەبووە و هەڵسوکەوتەکانیان بێ کاریگەری نەبوون.
هەڵسوکەوتیان بێ کاریگەری نەبوو لەسەر سەربازەکان بەهۆی کەمی خواردن و لەدەستدانی چادر و بەتانیەکانیان، شەوێکی سارد و توند و برسییان بەسەر برد، بەڵام لە بەیانیەکەی لە دۆخێکی باشدا بوون بۆ گەڕانەوەی ورەی بەرز، ڕاپۆرتە ترسناکەکان سەبارەت بە بارودۆخی هێزەکان لەم کاتەدا لە لایەن ئەفسەری پەیوەندییەکانی بەریتانیاوە ئاماژەی پێ کرابوو.
لە بەشی ئایندە
سەختی لە گەیاندنی پێداویستی
گەیاندنی پێداویستیەکان لە ڕێگەی فڕۆکەوە
ڕێپێوانی گەڕانەوە بۆ (ژاژۆک) بە پشتیوانیی ئاسمانی
ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ٣ تا ٦ی نیسان
پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ شێخ ئەحمەد