کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ) لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپراتۆریای ژن)ـەکەی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە

یەکەم چاپی کتیبی ململانێی نووسەر و كۆمەڵناس هێڤی عومەر یاسین لە دەزگەی چاپ و وەشانی مێخەك بۆ ساڵی 2025 كەوتە بەردیدی خوێنەران. كتێبەكە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیانەیە لەژێر ناوی ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە “چیرۆکی ئیمراتۆریای ژن” ی دڵشاد کاوانی، توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پێشکەش بە زانکۆی سۆران کراوە، ئێستا وەک کتێبێک بەناونیشان و ناوەڕۆکی جیاواز، لە ناوەندی مێخەک چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

كتێبی ململانێ كتێبكیی زانستیی كۆمەلناسییە لە سێ بەشی سەرەكیی و هەشت بەشی لاوەكی پێكهاتووە، پێشكەیی و تیرۆیی و پراكتیكیی و دەرئەنجامی توێژینەوەكە خراونەتەڕوو. هاوشان لیستی سەرچاوەكان كە (بیستودوو) كتێب و چوار لێكۆڵینەوە و دوو سەرچاوەی فەرهەنگی و یانزە وتار و ماڵپەڕ بۆ توێژینەوەكە سوودی لێ وەرگیراوە.
لە کتێبەکەدا هاتووە کە ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە کورتەچیرۆکی “ئیمپراتۆریای ژن” لە نووسینی (دڵشاد کاوانی)یە. ئەم چیرۆکە پڕ لە ڕووداو و گێڕانەوەی ململانێی ژنسالاری و پیاوسالارییە، ژنان و پیاوانی دەسەڵاتخواز لە ململانێدان، بە ئاراستەیەکی نەرێنی پڕ لە گرێی دەروونی و لە ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ناو چیرۆکە کەدا، بە دوای هەستی توڵەسەندنەوەن. تا دەگاتە ئاستی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی ژن، چەندین جۆری ململانێ لەنێوان ژنان و پیاوان لە ”ئیمپراتۆریای ژندا” ڕەنگی داوەتەوە کە بریتین لە ململانێی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
هێڤی عومەر یاسین نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: كە ئەدەب ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێكخستن و بە دواداچوونی كۆمەڵناسی بینوە، بەتایبەتی لە كۆمەڵە چیرۆكی نۆبەرەی مەرگم دیت و چیرۆكی ئیمپڕاتۆریای ژن، وەك دیدێكی كۆمەڵناسیی ئەم چیرۆكە بایەخیكی زۆری هەیە، بۆیە توێژینەوەی لەبارەوە كردووە.
کتێبی نۆبەرەی مەرگم دیت، ساڵی ٢٠٢٠ چاپ و بڵاو کراوەتە. لە ٢٣ چیرۆک پێک هاتووە و ”ئیمپراتۆریای ژن” هەشتەم چیرۆکی نێو کتێبەکەی دڵشاد کاوانییە و پێشووتریش ئەم چیرۆکە خەڵاتی ئەدەبیی بردووەتەوە.
كتێبی ململانێ یەكەم بەرهەمی هێڤی یاسینە و لە ناوەندی زانستیی و ئەدەبیی و كۆمەڵناسییەوە بۆتە جێگەی سەرنجی توێژەران و خوێنەرانی كورد.