وەرگێڕان: شێرکۆ حەبیب
بەشی: پێنجەم
پێشەکی
سەرجەم ئەم بەڵگەنامانەی بە سوپاسە لە ڕۆژنامەی هەولێر بڵاو دەکرێنەوە بەشێوەی زنجیرە، سەرجەمیان لە ئەرشیفی نیشتمانی بەڵگەنامەکانی بەریتانیاوە دەستم کەوتوون بۆ سەر زوبانی عەرەبی وەرمگێڕاوە و چاپ کراوە و، پێشەکیەکەی لە لایەن بەڕێز پڕۆفسۆر عەبدولفەتاح بۆتانی نووسراوە، کە ١١ پەرتووکن (کەس مافی دووبارە بڵاوکردنەوەی نییە) و لێرەدا بە زوبانی کوردی دەیخەنە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێز بە زوبانی کوردی، بۆ ئەوەی تۆزێک لەگەڵ ئەو مێژووە ئاشنا بن.
ڕەچاوکردنی کاریگەرییەکان لەسەر ئامانجی سەرەکی
ئێستا بڕیار دەدەین کە ئایا هێرشی سەرەکی لە کوێ دەست پێ دەکەین؟
لە ئاکرێ وە لە ڕێگای بلێ بەرەو گوندی بارزان و دەوروبەری شارۆچکەکانی نێوان چیای شیرین و ڕووباری زێی گەورە یان لە گەڕووی ڕەواندزەوە تا دۆڵی ڕووباری بالیکیان تا میرگەسۆر و هتد لە ڕێگەی ناحیەی شیروانەوە بۆ مەزوری بالا.
زیانی ئەڵتەرناتیڤی پێشوو ئەوە بوو کە بووە هۆی بنبەست وەک پێشتر ڕوونمان کردۆتەوە نەتوانرا بەم ئاراستەیە بچێتە ناو سەنتەری سەرەکی دەڤەری بارزان، باکوری ڕۆژهەڵاتی چیای شیرین بەهۆی سەختی دەروازە و ڕێگاکان لەسەر چیاکان لە لایەک و، لە لایەکی دیکەوە لە لایەن کوردەکان کۆنترۆڵ کراوە، جگە لەوەش شێخ ئەحمەد لە هاویندا گوندی بارزان بەجێ دەهێڵێت بۆ ناوچەیەکی فێنک لە نێوان شاخەکاندا، داگیرکردنی هەمیشەیی گوندەکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە هەرچەندە بەدڵنیاییەوە دەبێتە زیانێک لە شکۆمەندییەکەی، بەڵام ناچاری ناکات خۆی ڕادەست بکات و تەنانەت ملکەج بێت.
قۆناغە سەرەکییەکانی پرۆسەکە:
ئەو پلانەی کە دواجار حکومەت پەسەندی کرد، هەنگاوی یەکەم لە دەشتی دیانا بەرەو ڕووباری بالیکیان تا شیروان بە ئامانجی کۆتایی و دەستبەسەر داگرتنی دۆڵی چاما و بەم شێوەیە هەڕەشە لە کۆنترۆڵکردنی بارەگای شێخ ئەحمەد دەکرێت، بڕیار بوو ئۆپەراسیۆنەکان بەسەر سێ قۆناغدا دابەش بکرێن:
یەکەم: داگیرکردنی ناحیەی شیروان تا دەگاتە ڕۆکۆچوک و پلان وابوو کە قۆناغ بە قۆناغ ناوچەکە داگیر بکرێت و بەهێز بکرێت بە دروستکردنی بنکەی پۆلیس لە کۆرتا بێریا و ڕێزان و دروستکردنی ڕێگای خێرا لە ڕەواندزەوە لە ڕێگەی گوندی بیرسیاو بۆ کانی ڕەش، بۆ تەواوکردنی ئەم قۆناغەی ئۆپەراسیۆنەکان پێویستیان بە بنکەیەکی پارێزراو هەیە بۆ دابین کردنی قۆناغەکانی دواتر، ئەگەری هەیە لە ١٥ی شوباتەوە پێشڕەوی لە دەڤەری ڕەواندزەوە دەست پێبکات.
دووەم: بەزۆر پەڕینەوەی (ڕوکوجک) لە (چاما) و داگیرکردنی کۆمەڵێک گوندی (شیروان، بلێ) و، دروستکردنی بنکەیەکی پۆلیس لە شوێنی دوایی و دروستکردنی پردێکی هەمیشەیی لە شوێنی یەکەم، ئەم هەنگاوە کاریگەری دەبێت لەسەر پێگەی شێخ ئەحمەد لە دۆڵی کانی بووت، هەروەها هەڕەشە لە هێڵی پاشەکشەی بۆ تورکیا دەکات، وەک ئەوەی زانراوە کە ڕووباری ڕوکوجک بە شێوەیەکی ئاسایی پێش ناوەڕاستی مانگی حوزەیران ئاستی ئاوی نزم دەبێتەوە.
سێیەم: داگیرکردنی گوندی بارزان و دۆڵی نێوان ڕووباری زێی گەورە و چیای شیرین لەلایەن ئۆپەراسیۆنێکی یەکەی دووەمی بلێ.
پشتگیری ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان:
ئەمە ئەو پلانە سەربازییە بوو کە بڕیار بوو لەلایەن هێرشێکی هێزی ئاسمانی شاهانە (ژمارە ٣٠ (بۆمبڕێژکەر) یەکەی (مووسڵ) جێبەجێ بکرێت، کە بنکەکەی لە دیانا (لە نزیک فەرماندەیی هێزەکانی سوپای عێراق) بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق کە ئێستا دەبوو یەکەم ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی چالاکانەی هەبێت، ئەو دوو هێرشەی کە مابوو یەکەی ژمارە ٣٠ (ب) لە مووسڵ لە یەدەگدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بانگهێشت بکرێت ئەگەر… پێویست بێ لە کاتی چالاکیی نائاساییدا.
هاوکاری نێوان ئیدارەکانی سیڤیڵ:
هاوکاری کاریگەر لەلایەن ئیدارە مەدەنییەکانی حکومەتی عێراقەوە بۆ دروستکردن و باشترکردنی ڕێگاوبانەکان و چاککردنەوەی خێرا بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانەوە داگیرکرابوون لەڕێگەی دامەزراندنی دەستبەجێی ئەمانەی خوارەوە پێویست بوو: گرنگترین پێداویستیەکان لەم ڕووەوە بریتی بوون لە:
– بە پەلەکردن لە کارکردنی لەسەر ڕێگای خێرا لە (بەڵکیان) بۆ (گۆرەتو).
– ئەفسەرێکی سیاسی لەگەڵ هێزێکی پۆلیسی بەهێزی هەبێت بۆ یاوەری یەکەی سەربازی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە سەربازەکان کۆنتروڵیان کردووە، هەروەها بۆ ڕاوێژکردن لەسەر ئەو ڕێوشوێن و سزایانەی (ئەگەر هەبن) کە دەبێت بەرامبەر دانیشتوانی گوندەکانیان بگیرێتەبەر.
بەکارهێنانی هۆزە نافەرمییەکان
لە ماوەی مانگی شوباتدا، وەزارەتی ناوخۆ پرسیاری کرد لەبارەی سوود لە بەکارهێنانی هۆزە دۆستەکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شێخ ئەحمەد، ئەم شێوازە کە تورکەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە عێراق بەکاری دەهێنن، کەموکوڕی زۆری هەیە، حکومەت دەخاتە ژێر ڕەحمەتی سەرکردە خێڵەکییەکان کە خۆیان بێ دیسپلینن و وەک سەرۆک دەسەڵاتدارەکان بۆ هێرشکردنە سەریان کۆنترۆڵکردنیان قورسە، هەمیشە مەترسی ئەوە هەیە کە لە ئەگەری پاشەکشەی هێزەکانی حکومەتدا هۆزەکان هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن و بچنە پاڵ دژمن و ئەمەش هەمیشە دەبێتە هۆی دەرئەنجامی شەرمەزارکەر بۆ چارەسەرکردن.
ئەوە بۆچوونی کۆمیسیاری باڵا و بۆچوونی خۆمە ئەوە بوو کە بەکارهێنانی خێڵەکییەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەت بە توندی ڕابگیرێت، جگە لەوەش کۆمیسیاری باڵا بە شێوەیەکی دۆستانە ئامۆژگاری حکومەتی عێراقی کرد و پێویستە لە هۆشداریەکان ئاگادار بکرێنەوە کە هەر کۆکردنەوەی خێڵەکیەکان بە هەر بیانوویەک بێت ڕێگەی پێنادرێت. حکومەتی عێراق ئەم ئامۆژگارییەی قبوڵ کرد و پێشنیارەکە بۆ ئێستا پەسند کرا.
پاراستنی بازنەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان:
هەڵوێستی هۆزی زیباری و سوورچی:
کۆتا ڕەچاوکردن لە تەواوکردنی پلانەکان دڵنیابوون بوو لە ئاسایشی ئاکرێ و هێلی ناوچە شاخاویەکانی نێوان ئاکرێ و ڕووباری زێی گەورە، کە نەک تەنها لەسەر پەراوێزی پێشڕەوی یەکەی سەرەکی بوو، بەڵکو لەودیو هێڵی پەیوەندی لە مووسڵەوە لە ڕێگەی ئاکرێ بۆ یەکە و فەرماندەیی قەزاکە لە بلێ.
ئەم ناوچەیە لەلایەن عەشیرەتەکانی زیبار و سوورچی نیشتەجێنە، کە بە ناکۆکی لەگەڵ بارزانییەکان ناسراو بوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا درێغییان نەدەکرد لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیان و پەیوەستبوون بە بزووتنەوەی یاخیبووەوە ئەگەر ئەم بزووتنەوەیە بەڵێنی سەرکەوتنی مەعقول پێشکەش بکات یان ئەگەر هێزەکانی حکومەت بەرەوڕووی بەرخۆدانی جددی ببنەوە، جگە لەوەش شێخ ئەحمەد لە خودی ئاکرێدا کۆمەڵێک خزم و شوێنکەوتووی شەخسی هەیە، بۆیە پێویست بوو هێزێک بنێردرێتە ئاکرێ بۆ زاڵبوون بەسەر عەشیرەتەکان و ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەم ناوەندە گرنگە لەلایەن پیاوەکانی شێخ ئەحمەدەوە.
ئەم هێزە پێکهاتبوو لە:
فەوجێک لە بارەگای گشتی و فەوجی سێیەمی سوارە.
بەشی یەکەمی پاتری شاخ
یەکەی پێنجەمی پیادە (کەمتر لە فەوج).
پێشتر ژمارەیەک زرێپۆشی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە 27 و 28 و 29ی شوبات لە مووسڵەوە بەڕێ کەوتبوون، بەڵام بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دواکەوتن تاوەکو لە 4ـی ئازار گەیشتە ئاکرێ و، بەشی زرێپۆشی هێزی ئاسمانی بەریتانیا کشایەوە، هاوکات لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە ڕەزامەندی کۆمیسیاری باڵا، دەسەڵاتم بە فەرماندەی فەوجی ژمارە ٣٠ (بۆمبڕێژکەر)دا کە لە ئاسمانەوە هێرش بکاتە سەر هەر گروپێکی پیاوانی هۆزەکان کە لە ساتی هەر کردەوەیەکی هێرشکردنە سەر پۆلیس.
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق و دانوستان لەگەڵ شێخ ئەحمەد
قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکان بەهاری ساڵی ١٩٣٢:
لە ١٣ی ئازار، هێزی سەرەکی ناسراو بە سایقە (صاعقە) بە فەرماندەیی زەعیم خەلیل زەکی جێگیر کرا لە باپشتیان لە ڕۆژهەڵاتی گەڕووی ڕەواندز و پێک هاتبوو لە..
یەکەی سێیەمی سوارە (کەمتر لە فەوجێک و یەکەی سەربازی چەکی دۆشکە)
یەکەی دووەمی پاتری شاخی(هاوتزر ٣،٧ ئینج)
یەکەی پیادەی ٢ و ٣ و ٩
یەکەی ١ دۆشکە
٢٠٠ پۆلیسی سوار
١٠٠ پۆلیسی پیادە
لەگەڵ تێپەڕبوونی سەربازەکانی یەکەی یەکەم لە ڕێگەی دەروازەی ڕەواندز (گەلی عەلی بەگ)، فڕۆکەکانی فەوجی ژمارە ٣٠ی مووسڵ (بۆمبڕێژکەر) ئەم دۆڵەیان پشگنی بۆ دۆزینەوەی چەکدارەکان.
ڕێکخستنی یەکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە:
ڕۆژی 12ی ئازار، گەشتی فڕۆکەی C ژمارە 30 (بۆمبڕێژکەر)ی فەوجەکەی مووسڵ و، سێ فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی عێراق گەیشتنە دیانا، لەهەمان کاتیشدا فەرماندەی یەکەی (MB Frew و D SOMC A) F C کە ڕاسپێردرابوو بۆ فەرماندەیی یەکەکانی هێزی ئاسمانی کە لەگەڵ سوپای عێراق کاردەکەن، گەیشتنە دیانا، جگە لە فڕۆکەکانی لە دیانا، شەرکەرەکانی فەوجە ژمارە ٣٠ب لە مووسڵ وەک یەدەگ لەژێر فەرماندەیی ئەودا بوون.
ڕۆڵی هێزی ئاسمانی شاهانە:
ڕۆڵی هێزی ئاسمانی شاهانە لە بنەڕەتدا ئەوە بوو کە ڕۆڵێکی هاوبەشی هاوکاری ئاسمانی هەبێت، هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد، پلان و سیاسەتی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سوپای عێراق جێهێڵدرابوو و بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بەدەست بهێنێت و دەبێت دەرفەتی تەواوی پێبدرێت بۆ ئەوەی شکۆمەندی خۆی لە نێو کورددا بچەسپێنێت.
دەبێ ئەو سیاسەتە لەبەرچاو بەهەند وەربگرن کە هەستم کرد کە هیچ شتێک ڕوونادات جگە لە خۆڕاگری و پشتبەستن بە فڕۆکە بۆ پەرەپێدانی سوپای عێراق، کاتێک هێزەکان هاوکاری دەکران بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەوە، بەگشتی خواستێکی زۆر هەیە بۆ هاوکاری لە فڕۆکەکانەوە هەرکاتێک سەختی و گرفت دروست دەبوو و، ئەم شێوازە ئەگەر ڕێگەی پێ بدرێت بەردەوام بێت دەبێتە هۆی بێتوانایی هیزەکان لە پێشڕەویکردن لە دژی پێگەی دژمن بەبێ پشتیوانییەکی بەهێز لەلایەن فڕۆکەوە، ئاماژەکانی فراوانبوونی ئەم داواکارییە پێشتر لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دژی شێخ مەحمود لە سوپای عێراقدا دەرکەوتبوو و خوازراو بوو تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت پشکنینی پەرەسەندنی زیاتری بکرێت.
بە ڕەزامەندی کۆمیسیاری باڵا، ئەو فڕۆکانەم خستە ژێر فەرماندەیی سەرۆکی فەوج M.B. FREW تەنها بۆ هاوکاری سەربازی و، نابێت هیچ هەنگاوێکی ڕاستەوخۆ بە بۆمب و دۆشکە لە دژی دژمن ئەنجام بدرێت تا ئەو کەرەستە و تەقەمەنییەی لەبەردەستی سوپای عێراقدایە (وەک گولەی تۆپ یان) بە تەواوی بەکاربهێنرێت و نەیانتوانیبێت دژمن شکست پێبێنن، من دوودڵ بووم ڕێگە بدەم فڕۆکە بۆ بۆردومانی دژمن لە مەودای دەمانچەی سوپای عێراقدا بەکار بهێنرێت و هەر بۆیە ئەم پرەنسیپەم بۆ پابەندبوونێکی توند دانا.
ئەگەر سوپای عێراق نەیتوانی بە تۆپ، یان بە هێرشی ڕاستەوخۆ دژمن لە شوێنی خۆی دووربخاتەوە، ئەوا فەرماندەی یەکەی FREW دەسەڵاتی پێ دەدرا، لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی، بۆ ئەوەی چالاکییەکی ئاسمانی لە دژی بەرەکانی دژمن یان پێگەی دژمن ئەنجام بدات کە ڕێگری لە پێشڕەوییەکەی دەکرێ. هەروەها فەرمان دەرکرا کە ئەو گوندانەی جگە لەو گوندانەی کە لە ڕاستیدا ڕێگرییان لە پێشڕەوی سوپای عێراق دەکرد، نابێت لە ئاسمانەوە هێرشیان بکرێتە سەر یان بۆردومان بکرێن بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە بارەگای فەرماندەیی ئاسمانی.
لە بەشی ئایندە
بەیاننامە و بڵاوکراوە بۆ گوندەکانی شیروان
دانوستانەکان لەگەڵ شێخ ئەحمەد
یەکەم پێشکەوتنی دیکۆل
هێرش بۆ سەر سەربازگەی مێرگەسۆر
گەشتی فەوجە بۆمبڕێژکراوەکانی ٥٥
بۆردومانی شاری ڕێزان
دەستپێکردنەوەی پێشکەوتن