ئاریان دەرگەڵەیی – ههولێر
بە مەبەستی تاوتوكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە موزەخانەكان چەند ڕۆژێكە شاندێكی گەورەی وڵاتی پۆڵەندا لە هەرێمی كوردستانن؛ شاندەكە پێك هاتوون لە شاندی مۆزەخانەی ئاوشڤیتز ـ بێركیناو و ئەكادیمیایی هونەرە جوانەكانی یانا ماتێجكۆ لە كراكۆڤ؛ ئەم دوو شاندە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشەنگن، پێكدێن لە پسپۆڕی جیاجیا كە پێیوستن بۆ كاروباری مۆەزخانە و مۆنۆمێنتەكان لە هەرێم.
لەسەر ئاستی باڵا و لەلایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە دوو شاندی پسپۆڕی بواری مۆزەخانە و مۆنۆمێنتەكان كراوە.
هاوكات زیاد ڕەئوف نوینەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا و كەریم كاوە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران یاوەری شاندی مۆزەخانەی ئاوشڤیتزـ بێركیناو و شاندی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی یانا ماتێجكۆ لە كراكۆڤ بوون بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان. هەردوو شاندە مێوانەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بە مەبەستی ڕێكخستن و دیزاینی مۆزەخانە و مۆنۆمێنتەكان بە شێوازێكی سەردەمیانە و بە شێوازێكی زانستی و ئەكادیمی.
شاندی مۆزەخانەی ئاوشڤیتزـ بێركیناو پێكهات بوون لە بەڕێزان ماگدالێنا مارتا درۆزد و مارتا مۆكنیكا سویتۆن كە پسپۆڕن لە نوێكردنەوە و پارێزگاری و پەرەپێدان و كەلوپەلەكان و ئاندریز جاسترزێبیۆسكی پسپۆڕی دانان و نمایشكردن و شاندی دووەم لە ئەكادیمیایی هونەرە جوانەكانی یانا ماتێجكۆ لە كراكۆڤ بوو كە پێك هاتبوون لە پڕۆفیسۆر ئاندریز بیدنارسیك سەرۆكی ئەكادیمیایی هونەرە جوانەكان لە زانكۆی كراكۆڤ و پڕۆفیسۆر یوانا كۆبیكز جێگری سەرۆكی ئەكادیمیایە بۆ كاروباری پەرپێدان و پسپۆڕی دیزاینی ژوورەوە و پڕۆفیسۆر باربارا ویدلاك ڕاگری كۆلێژی دیزاینی ڕووناكی و پڕۆفیسۆر ڕافائێل زێمبینیسكی و بۆگێمێلا سۆشاسكا پسپۆڕی بواری پەروەردە و پلان و بەرنامەی پەروەردەیی.
بە پێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پوختەیەكی لە كارەكانی وەزارەتی بۆ هەردوو شاند ڕوون كردەوە و سپاس كران بۆ ئامادەیییان لە هاوكاریكردنی مۆزەخانە و مۆنۆمێنتەكانی جینۆساید لە هەرێمی كوردستان.
جیگای باسە شاندەكەكان پێك هاتبوون لە سەرۆكی ئەكادیمیا و جێگری سەرۆك و ستافی پسپۆڕی جیاجیا لە بواری نوێكردنەوە، پارێزگاری، پەرەپێدان، دانان و نمایشكردن، دیزاینی ژوورەوە و ڕووناكی و بواری پەروەردە پلان و بەرنامەی پەروەردەیی بەرنامەی پەروەردەیی تایبەت بە مۆزەخانە و مۆنۆمێنتەكان، كە بە مەبەستی هاوكاری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە بواری مۆزەخانە و مۆنۆمێنتەكان هاتوونەتە كوردستان.