ئەمڕۆ دووشەممە 2025.5.26، بەئامادەبوونى پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى ئەوقاف و بەڕێوەبەرى ئەوقافى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایان و پیاوانى ئاینى، بۆ یەکەمین جار کتێبخانەى بەڕیوەبەرایەتى ئەوقافى هەولێر کرایەوە.
لەڕێورەسمى کردنەوەى کتێبخانەکە، پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و فەرمانبەر و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى هەولێر کرد، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندبوون و ئامادەکاریان بۆ کردنەوەی کتێبخانەکە.
جێگەى باسە، کتێبخانەکە بۆ هەموو بوارە جیاوازەکان و بەلایەنى کەم نزیکەى ( 2 هەزار ) ناونیشان و سەرچاوەى گرنگى ( زانستى، شەرعى، ئاینى، فقهى ئیسلامى، پێکەوژیان، ئاینەکان، هونەرى، ئەدەبى ) لەخۆ گرتووە، بۆ یەکەم جارە لە بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى هەولێر کتێبخانەیەکى لەم شێوەیە دەکرێتەوە، لە ئێستادا کتێبخانەکە کراوەتەوە و پێشوازیى لە خوێنەران و توێژەران دەکات بە تایبەتى ئەو قوتابیانەى خوێندنى باڵا کە پێویستیان بە سەرچاوەى زانستیە.