ستار ئهحمهد
من ڕەنگی زەردم یەجگارخۆش دەوێ
لەتیشکی خۆرو زوڵفی ئەو دەچێ
کەنیگای عەشقی لەڕوو دەرکەوێ
وەک مەل لەلانەی دڵم دەردەچێ
**
دروشمی مافەو دیدەی سەربەستی
ڕووی ئاڵای شەنگمی جوانتر کردووە
لەوەتەی لوتکەی چیای نەخشانە
زیاتر ئەم خاکە هۆشمی بردووە
**
ئێواران هێدی کەئاوا دەبێ
ئیتر چاوەڕێی هاتنی ئەوم
حەز دەکەم بەرەو ئاسمانی بڵند
بەرەو پەرستگای خواوەند سەرکەوم
**
چەند جوانە لەگەڵ گزنگی ڕۆژا
دیدەی چیاکان چاو دەکەنەوە
پێڵووی کانیەکان چرۆ دەردەکەن
نیگای ڕووناکی هەڵئەدەنەوە
**
لەگەڵ جەژنەزای نەوەی ئادەما
تیشک بۆ چیا دەبێتە پۆشاک
هەرگەلێک هێمای مێژووی لەدەستچوو
هەرگیز نابێتە خاوەن ئاو و خاک