وەرگێڕان: شێرکۆ حەبیب
پێشەکی
سەرجەم ئەم بەڵگەنامانەی بە سوپاسە لە رۆژنامەی هەولێر بڵاو دەکرێنەوە بەشێوەی زنجیرە، سەرجەمیان لە ئەرشیفی نیشتمانی بەڵگەنامەکانی بەریتانیاوە دەستم کەوتوون بۆ سەر زوبانی عەرەبی وەرمگێڕاوە و چاپ کراوە و، پێشەکیەکەی لە لایەن بەڕێز پڕۆفسۆر عەبدولفەتاح بۆتانی نووسراوە، کە ١١ پەرتووکن (کەس مافی دووبارە بڵاوکردنەوەی نییە) و لێرەدا بە زوبانی کوردی دەیخەنە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێز بە زوبانی کوردی، بۆ ئەوەی تۆزێک لەگەڵ ئەو مێژووە ئاشنا بن.
ئەڵقەی سێیەم
زانیاری دەربارەی ناوچەی بارزان:
یەکەم ئاستنگ کە رووبەڕووی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی دەڤەری بارزان دەبنەوە، نەبوونی تەواوی زانیاری متمانەپێکراو بوو سەبارەت بە شارۆچکەکە، تەنها چەند ئەفسەرێکی ئیدارەی بەریتانیا چوونەتە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی چیای شیرین ڕاستە لە هاوینی ساڵی 1927 کۆمەڵێک سەربازی عێراقی کەمپێکی هەمیشەیییان لە بەری چەپی زابی سەرەوە لە بلێ دامەزراندبوو، کە شوێنی نیشتنەوەی تێدا ئامادەکرابوو و بەردەوام لە بەکارهێنان دابوو، بەڵام ئەم سەربازانە لە دەوروبەری نزیک کەمپەکەیان گەمارۆ درابوون، ئاسان نەبوو کە بتوانن لە دەرەوەی ناوچەی چیای شیرین بگەڕێن بۆ شارەزایی، لەگەڵ ئەوەشدا تا گوندی بیدیال بە دەروازەی گەلی (سۆلێ)دا گەڕان.
پێش ساڵی 1927 شێخ ئەحمەد ڕەزامەندیی دەربڕیبوو لەسەر دامەزراندنی بنکەیەکی پۆلیس لە گوندی بارزان، بەڵام ئەم بنکەیە کۆنترۆڵی کاریگەری نەبوو و، ئەو بەرپرسە حکومیەش نەیتوانی بپەڕێتەوە بۆ ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی چیای شیرین و لە ناوچەی شیرواندا ئاستەنگی هاوشێوە هەرچەندە کەمتر رووبەڕووی بۆوە.
پێش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، لە کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست سەبارەت بە باشترین ڕێگاکان کە دەبێ پەیڕەو بکرێن دوو جاری گرفتی گەورە لە دەسکەوتنی زانیاری بووین بە تایبەتی سەبارەت بە ئاو و لەوەڕاندن، هەر بۆیەش تووشی کێشەیەکی زۆر بووین.
ئێمە زۆر بەختەوەر بووین لە لایەکەوە، بەوەی پارچەیەک لە نەخشەی نیو ئینجی بارزان، کە لە لایەن بەڕێوەبەری ڕووپێوانی حکومەتی عێراقەوە دەرچووە، لەو ڕووپێوانەی کە لە هاوینی ساڵی 1926 ئەنجام درا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی ورد نەک تەنها هێڵ و پێگەی شاخ و دۆڵەکان، بەڵکو پێگە و ناوی گوندەکانەکانیش دیاری کراوە و، لەو نەخشە نیو ئینجەدا زۆری وێنەی ئاسمانی ڕاست و دروست کە لە کات و ساتی ئۆپەراسیۆنەکاندا گیراوە بەدی دەکرێت، تا ڕادەیەک یارمەتیدەر بووە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی زانیاری تۆپۆگرافی و جوگرافی کە لە هەوڵەکاندا لە سەرچاوەی دیکەوە بەردەست نەبوو.
نەبوونی زانیاری لەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە، لە سەرەتادا گرفت بوو کەسانێک ئامادەبن بچنە ناو خاکی شێخ ئەحمەد و لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، بارەگای ئاسمانی زانیارییەکی زۆر کەمی هەبوو لەسەر هەڵوێستی دانیشتوان بەرامبەر شێخ ئەحمەد یان بەرامبەر بە حکومەتی عێراق. لە قۆناغەکانی دواتردا بە هۆی پەرەسەندنی خێرای ناپاکی بۆ شێخ ئەحمەد، هەواڵگری ئاسمانی بە خێرایی باشتر بوو. بەڵام زۆرترین ئەستەم هەبوو لە بەدەستهێنانی هەر زانیارییەکی جێی متمانە یان ورد سەبارەت بە دۆخی گوندنشینانی دانیشتووی دۆڵەکانی ناوچەی مزوری بالا. بەری چەپی (شەمدینان).
پێگە و کاریگەریی شێخ ئەحمەد:
شێخ ئەحمەد بارزانی سەرکردەیەکی ئایینی گرنگی کوردە، لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩٧ لەدایک بووە، وەک کەسایەتییەکی ئایینی دەناسرێت و، ڕێزێکی تایبەتی هەیە لەلایەن زۆرینەی تەواوی دانیشتوانی (بارزان)، تا ئەو کاتەی لەلایەن هەندێک لە شوێنکەوتووانیەوە پلەی بەرز کرایەوە بۆ پلەی خودا و لە ڕوخساری (بارزان) پەرستن کرا کاتێک پەرستنەکانیان ئەنجام دەدا لەبری مەککە. (ئەمە زیادەڕەوییەکی هەڵەیە لە نووسەری ڕاپۆرتەکە، گەل کورد ڕێز لە سەرکردە دڵسۆزەکانی دەگریت و، ئەوان هیچ خودایەکیان نییە جگە لە خودا و، کەسی دیکەش ناپەرسترێت و قبلەی مووسڵمانان مەککە یە (وەرگێڕ). (یەکێک لە شێوازەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق و بەریتانیا بۆ نەهێشتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی شێخ ئەحمەد بارزانی بەکارهێنانی (چەکی ئایینی) و ئەم چەکە لە کۆمەڵگەیەکی ئایینیدا کاریگەرە. دەسەڵاتداران دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە شێخ: ئەو لە فێرکارییەکانی ئیسلام چووە دەرەوە و دەستی کرد بە فەرمانی بە بارزانی بۆ خواردنی گۆشتی بەراز و، ئەو مووسڵمان بوو بە مەسیحیەت و، لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ ئەو کۆمۆنیستانەی کە هەوڵ دەدەن بیرۆکەکانیان لە ناوچەی بارزان بڵاو بکەنەوە و، خۆی لەگەڵ خوداوەندەکان ڕاگەیاند و فەرمانی پێ درا کە ناوی خۆی لە بانگەوازی نوێژدا باس بکرێت. هەموو ئەم تۆمەتانە لە بەشی هەواڵگری بەریتانیا دەهاتنە دەرەوە کە دەکەوێتە شاری ئاکرێ و هەولێر و مووسڵ. بەداخەوە ئەم تۆمەتانە لەسەر هەندێک لە گەورەکان و سەرۆکی هۆزەکان ئەنجامدرا، بەجۆرێک کە یەکێکیان بە ناوی شێخ ڕەشید لولان پرادۆستی بەهۆی جیهادی دژی بارزانییەکان ڕاگەیەند. سەیری: ئەلجبوری بکە، ل170-175. (بۆتانی))
فەرماندەیی سەربازی:
شێخ فەرماندەی سەربازی نەبوو، ئەرکە سەربازییەکانی بۆ براکەی مەلا مستەفا و محەمەد سدیق جێ دەهێشت و شوێنکەتوەکانی لە چەکداران (زۆرێک لەوانە تفەنگی تورکی یان ئەڵمانییان هەڵگرتبوو) شوێنکەوتوانی تایبەتی ئەو بە جل و بەرگ جامەنەی سەریان دەناسرانەوە.
ئەو تاکتیکانەی کە سەرکردەکانی پێیان باشە، ئەوانی جەنگی پارتی زانیە و، بۆسە و هێرشی شەوانەیان دادەنا بە ئامانجی بەدەستهێنانی دەسکەوت، لە سەرانسەری ئەم ناوچانەدا و جووڵەی چڕوپڕی پیاوەکانی توانیان هەبوو خۆیان بپارێزن، خۆیان لە هەر کاروانێکی سەربازیدا بشارنەوە و یەکسەر سوودمەند دەبوون لە هەر دەرفەتێک.
راوەدوونان:
شێخ ئەحمەد خوودی خۆی بە بەسەربردنی مانگەکانی زستان لە گوندی (بارزان)، کە لەوێ لە خانوویەکی بەهێز و باشدا بەسەر دەبرد و دەژیا، لە بەهاردا لە چیای (شرین)دا بۆ گوندی (کانی پۆت) و لە هاویندا بۆ هاوینەهەوارەکانی سەر (کانی پۆت) و دۆڵەکانی (شانتێ) (کۆڕێ هۆرێ).
شێخ ئەحمەد:
لە لایەکی دیکەوە، شێخ ئەحمەد لە تەواوی دەسەڵاتی حاشاهەڵنەگردا بوو، بۆ هەر ئەو سێ ناوچەیەی کە پێشتر باس کرابوون و، خاوەنی 1500 چەکدار هێزی شەڕکەر بوو، هەرچەندە ئەوە زانراوە کە بەدووری دەزانرێت کە ئەو بتوانێت زیاتر لە 700 شوێنکەوتە و چەکداری خۆی کۆ بکاتەوە و، تا ئیستا لەو باوەڕەدا نین کە بتوانی هەموو دانیشتوانی (شێروان و بەڕۆژ) بەلای خۆیدا کۆبکاتەوە و، هەروەها لەوانەیە گەورەترین بەشیش لە (مزۆری پالا)، بەهەر حاڵ دەتوانرێت بڵێن هەموو شارۆچکەکە. کە پێک دێت لە سێ لایەنی دژمنایەتی حکومەتی عێراق دەکەن، هەر بۆیەش ڕەوا بوو کە هەموو دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە دژمنی حکومەتی عێراق دابنرێت، تا ئەو کاتەی دێن و خۆیان ڕادەستی حکومەت دەکەن.
ئۆپەراسیۆنە وشکانی و ئاسمانییەکان دژی شێخ ئەحمەد بە تەواوی جیاواز بوون لەوانەی کە لە دژی شێخ مەحمود لە ساڵی ١٩٣٠-١٩٣١ ئەنجام دران، لەبری ئەوەی پێویست بکات بە دوای دژمنێکی جێگر نەبوو لە ناوچەیەک بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکانی ئیدارەکەدا بگەڕێن، ئەرکی سوپای بە پلەی یەکەم پێشکەوتن و داگیرکردنی ناوچەکە بوو و، دروستکردنی ناوەندەکانی پۆلیس لە کاتی چاوەڕوانکراودا بۆ ئەوەی ببێتە هۆی چالاککردنی کۆنترۆڵی ئیدارەی دواتر و ئەوەی کە کۆنترۆڵی پێشکەوتنەکان دەکات. ئۆپەراسیۆنەکان لەبری سنووردارکردنی گەڕان بەدوای گروپێکی بچووک یان یاخیبوویەکی درێژخایەن، هەروەها هێرشکردنە سەریان کاتێک دەبینین کە دەتوانرێت کۆنترۆڵی ئاسمانی کاریگەر بەسەر هەموو ئەو ناوچەیەدا هەبێ کە ناسراوە بە دژمنکارانە یان لانیکەم لەو بەشەیدا، کە ناسراوە بە بارەگای سەرەکیی یاخیبووەکان تێیدا.
هەڵکوتانەسەر گوندی بارزان کانوونی دووەمی ١٩٣١
پلانی ئۆپەراسیۆنەکان:
پلانەکە بەم شێوەیە:
وا بڕیار بوو پێش رۆژهەڵاتن هێزێکی سەربازی چوار دەوری گوندی بارزان بگرێت، هەروەها بڕیار بوو دوای ئەو هێزێکی دیکە بچێتە ناو گوندەکە و شێخ دەستگیر بکات و ماڵەکەی بسووتێنێت، دوای ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکان بگەڕێنەوە (بلێ) پێش رۆژئاوابوون و بە نهێنی ئەنجام بدرێت، هێزەکانی ئاسمانی رووپێوی ئاسمانی لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە کە لە مووسڵ کار دەکات هاوکار بن.
باس و گێڕانەوەی ئۆپەراسیۆنەکان:
ئەو دوو هێزە (دوو سریە) کە بە چەکی دۆشکە و تیمێکی پزیشکی و یەکەی ئامێری بێتەلی (بلێ) لەکاتژمێر 0200 بە کاتی ناوخۆیی لە 9ی کانوونی دووەمدا و، لەکاتژمێر 0600، یەکەی سەربازی ژمارە ١ شوێنی مانەوەی لەسێ لایەن گوندی بارزان بۆ مەفرەزەیەک بونیاد نا، بەڵام سەرکردە سەربازیەکەی ئەو هێزە هەڵەیەکی گەورەی کرد کاتێک تاکە پۆلیسێکی نارد بۆ بارزان لەگەڵ فەرمانی دەسگیرکردنی شێخ ئەحمەد، نێردراوەکە شێخی لە ماڵەکەی خۆیدا بینی و، ئامادە نەبوو خۆی رادەست بکات، شێخ رەتی کردەوە بە داواکارییەکەی رازی بێت بۆ تەسلیمبوون و زۆری نەخایاند فەرمانی دەرکرد بۆ هەموو چەکدارانی دانیشتوی (بارزان) بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرش یا پێشکەوتنێکی هێزەکانی عێراقی.
لەو کاتەدا فەرماندەی هێزەکانی عێراقی چاوەڕوانی بوو کە نێردراوەکەی بگەڕێنێتەوە و، هیچ چالاکییەکی لە دەرەوەی گوندەکە ئەنجام نەدا تا نزیکەی کاتژمێر ٨:٠٠ لەو کاتەدا بارزانییەکان ئامادە بوون بۆ بەرەنگاربوونەوە و، هەموو هیوایەک سەرسوڕهێنەر بوو، بەڵام ئێستا تەواو بوو و دەرفەتێکی بەنرخ لەدەست چوو، تا فەرماندەی یەکەکان فەرمانی بە سریەی ژمارە ٢دا کە بەرەو باکووری گوندەکە بجووڵێت و بە زۆر بچێتە ناویەوە بە ئامانجی دەستگیرکردنی شێخ و سووتاندنی ماڵەکەی.
جووڵەی سریەی ژمارە ٢ بەبێ گرفت کۆتای پێهات، بەڵام هەر کە سەربازەکان هەوڵیان دا بچنە ناو گوندەکەوە هێرش و تەقەیەکی زۆریان لێکرا، ئەمەش وایکرد ئەفسەری فەرماندەیی یەکەکە فەرمانی کشانەوەی نزیکەی هەموو هێزەکەی بدات. بەداخەوە ئەم فەرمانانە لە کاتی خۆیدا نەگەیشتنە یەکەی ژمارە ٢ و، لە ئەنجامدا ئەو یەکەیە تا نیوەڕۆ بە گۆشەگیریی مایەوە و، لە کاتی کشانەوەی بۆ (بلێ) کەوتە بەر هێرشی توند و بەردەوام. هەروەها یەکێک لە مەفرەزە ناڕەزایەتییەکانی یەکەی ژمارە یەک لەگەڵ بنکەی پۆلیسی (بارزان)یش نەیتوانی فەرمانی کشانەوەکە وەربگرێت و، بەدرێژایی ڕۆژ ئازایانە بەردەوام بوون لە شەڕکردن تا کوژران یان دەستگیر کران.
لە ئەڵقەی دابێ:
بەشداری هێزی ئاسمانی شاهانە:
ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ١٠ی کانوونی دووەم:
گواستنەوەی بریندارەکان بۆ بلێ:
ئۆپەراسیۆنەکانی ١٢ی کانوونی دووەم