قاسم شێروانی
بۆ جارێکیش ئۆخژنێکی نه‌دی
ئه‌م رۆحه مات‌و بێ بڕست و ته‌زیوه
چه‌ندین شه‌وی تارو بێ ئۆقره‌م به‌رێکرد
له ده‌می بولێڵدا تا سه‌قه‌می کازیوه
بۆ چه‌له‌نگ و شه‌پاڵی خۆم
له‌کڵافه‌ی کۆڤان و ورینگه‌ی حه‌رفان
قاڵی و فه‌رشی شیعری کاشانم چنیوه
ئه‌فسووس ئه‌فسووس
سه‌رده‌مێکی یه‌کجار دووره
مانگی دره‌وشاوه‌ی ڕووتم هه‌ر نه‌دیوه
چونکه دیده‌م
وه‌ک گه‌ڵا جوانه‌کانی دی
له خه‌زه‌ڵوه‌ری کۆچی تۆدا هه‌ڵوه‌ریوه
سۆمای چاوی عاشق له ڕۆحدایه
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م نیگای دیدارت
نه‌قشی نیگارت هه‌ر وا له‌وێ چه‌سپیوه
ئه‌و ته‌مه‌نه‌م له بێ تۆیی به‌سه‌ر برد‌و
ئه‌و رێگا سه‌خت و دووره‌م به ته‌نها بڕیوه
حه‌یفێ که ئاره‌نگی سیراجی نیگات
له‌منی پڕ مه‌یل و دڵ که‌یل دابڕیوه
چاوی من کوێره قه‌ت هیچ که‌سێ نابینێ
هه‌رچی مێیه هه‌ر له جوانی روخساری تۆدا خه‌مڵیوه
ده‌بینی ته‌وژمی تۆفانی عیشقت بنکۆڵی کردووم
چۆن وه‌ها که‌نداڵه‌کانی ته‌مه‌نمی هه‌ڵدڕیوه
له‌سایه‌ی بێمروه‌تیت له‌دوای کۆچی تۆ
بۆ چرکه‌یەکیش چییه خۆشیم هه‌ر نه‌دیوه
دنیای عه‌شقی من هه‌ر بۆ خۆی کۆسارێک بوو
لێو ڕێژ به نه‌واو سۆز و شیعر‌و جریوه
واده‌زانم وه‌ک غه‌واران له‌وڵاتان بویمه په‌ڕیوه
هه‌ر بۆیه عیشقی من سکڵی ئه‌لهایێکه
چۆن سۆزی غوربه‌تی بێ هه‌دای ته‌یریکی ته‌ریوه
هه‌رچاوم له‌و باوه‌شه هێللانه‌یه
په‌ڕو باڵی ئه‌م ڕۆحه‌می لێهه‌ڵوه‌ریوه
وه‌ک لوئلوئی لالاپڕ شه‌وق و به‌رقه ئاورینگی خه‌نده‌ت
رۆح ته‌نهایه ده‌رم بێنه له‌وسارایه بێ په‌سیوه
مه‌ڵێ که‌مئه‌ندامه، نارمێ کێوی وه‌جدو شه‌یداییم
شه‌نگسته‌یه ئه‌و عیشقه پاکه‌ی من
بێ باکم گه‌ردڵی تۆ وا له ترسا قرس و ڕچیوه
چ به‌دکارو ناحه‌زێ بوون لێکیانکردین
هیچ کافرێکی لامه‌زه‌ب
ئاوه‌ها دوژمنی بابه کوشته‌ی خۆیشی هه‌ڵنه‌بڕیوه .