زرار سەرتاش رۆمانی زەندۆڵی بڵاو کردەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

بەشی چالاکی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە چالاکییەکانی وەرزی هاوینەیدا، لە هۆڵی شەهید “مەهدی خۆشناو” لە لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كوردستان، بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور)، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (گۆران حوسێن) بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژماریەكی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، رێوڕەسمێكی رێک خست بۆ ناساندنی رۆمانی (زەندۆڵ) كە لە نووسینی “زرار سەرتاش”.

لە رێوڕەسمەكەدا نووسەر تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی ڕۆمانەكەی و بە ئامادەبووانی ئاشنا كرد و دواتر بە واژۆی خۆی پێشکەش بە و ئامادەبووانی كرد.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپێک گوڵی پیرۆزبایی دەرچوونی رۆمانەكەی پێشكەش بە نووسەر كرد.