بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران، لە هۆڵى شەهید مەهدى خۆشناو، لە بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد، مەراسیمی ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ و پێشکەش کردنی قەڵغانی ڕێزلێنانی ماڵی ڕۆشەنگەریی بە “کەمال سەعدی” خاوەنى گۆڤارەکە بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى، پیرۆزبایی لە خاوەنى گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.