بە یادی کلاسیکەوە

خالید باشبڵاخی

ئــەمشەو، دەڵێی پیـــری خـەراباتم ئـەز
مەستی بــــادەی چــاوی مەیئاساتم ئـەز
بـۆ ناپرسیت لـە حــــاڵی عاشقی ڕووت؟
تا بزانیت، بـۆ پڕخـــــەم و، ماتـم ئـــەز
شەهیــــدی ڕێی ئـــەڤینم، ئــــاڵە کفنم
کــــوژراوی تیــــری تیپی نیگاتـم ئــــەز
لە خەرمەنی حوسن و جەمـــاڵت ئێستا
گــــــــەدایێکم، بە تـەمای زەکـاتـم ئـەز
ماچی دەمی تۆم هەبێ، کەی وەک‌”خدر”
تینووی سەرچەشمەی ئاوی حەیاتم ئەز
چرکەساتێک، خاڵیی نیم، لە خـــەیاڵت
دوورم وەلێ، بە ڕۆح‌ و دڵ، لاتم ئـەز
کلی کۆی “توور”ی ناوێ، چاوی “خــالید”
حەسرەتناکی خاکەکەی ژێر پاتم ئــەز.!